|
به‌یادى هاورى بایزیدى ئیبراهیمى تێكۆشه‌رى د ڵسۆزى كۆمه‌ڵه
ناوى هاورى بایزیدى ئیبراهیمى ناسراو به بایز مه‌كلاوه‌یى بو
زۆربه‌ى پێشمه‌رگه‌كان و خه‌ڵكى ناوچه‌ى سه‌رده‌شت ناوێكى
ئاشنایه، ئه‌م خۆشه‌ویسته له زومره‌ى ئه‌و زه‌حمه‌تكێشه
وشیارانه بوو كه زۆر باش قازانج و به‌رژه‌وه‌ندى
هاوچینه‌كانی خۆی ده‌ناسى، به باشى ده‌یزانى كه رێبازی
كۆمه‌ڵه رێگه‌ی رزگارى ئه‌وانه.
به‌ڵى هاورى
بایز رێگاى خۆى دۆزیبووه‌وه. هاورێ بایز تێكۆشه‌رێكی به
جه‌ربه‌زه و ماندویی نه‌ناس بوو، هیچ فورسه‌تێكی بۆ بلاو
كردنه‌وه‌ی تووی ئه‌و ووشیاریه‌ی كه خۆی پێی گه‌یشتبوو له
ده‌ست نه‌ده‌دا هه‌ر بۆیه‌ش كۆنه په‌ره‌ستان و دوژمنانی
خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش له ناوچه‌كه ناخۆشیان ده‌ویست و
به‌رده‌وام كۆسپیان ده‌خسته سه‌ر رێگای تێكۆشانی.
هاورى
بایز ئیبراهیمى ساڵى 1332 له ناو بنه‌ماله‌یه‌كى
هه‌ژار و ده‌س ته‌نگ له دایك بوو، هه‌تا سه‌رده‌مى شورشی 1357
هه‌رده‌م له جێیه‌ك و هه‌ر جار بۆ خاوه‌نكارێك خه‌ریكى كار
بوو، بى
كارى و ده‌ربه‌ده‌رى، به شوێن كاردا ئه‌م لاو ئه‌و لاى گه‌ران،
هه‌موویان به گشتى ئه‌و چه‌ند ساڵه ژیانه‌ى هاورى
بایزیان پێك هێنا بوو.
پاش راپه‌رین و به ئاشكرا بوونى هه‌ڵسوورانى كۆمه‌ڵه له
كوردستان سه‌رنجى به‌رولاى سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانى كۆمه‌ڵه
راكێشراو بوو به هه‌لسوراوێكی ئه‌و رێبازه و له پیناوی دا
زه‌حمه‌تی ده‌كێشا و فیداكاری ده‌كرد.
سه‌ره‌نجام هاورى
بایزیدى ئیبراهیمى ناسراو به بایزو مه‌كلاوه‌یى له رێگاى
كاروان، بۆ به ده‌س هێنانى بژیوی ژیان رۆژى 11ى گه‌لاوێژى
سالی 1362چوو به‌سه‌ر مین دا‌و گیانى به‌خت كرد و دڵه
گه‌ره‌كه‌ى بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت.
به خه‌بات بۆ وه‌دى هێنانى ئامانجه پیرۆزه‌كه‌ى رێز له
یادى ئازیزى ده‌گرین. |