|
به یادی پێشمه‌رگه‌ی جه‌نگاوه‌رو فیداكاری كومه‌ڵه هاوڕی
بایزیدی حسین زاده
هاوڕی بایزیدی حسین زاده ساڵی ١٣٤٠له كوشی خیزانیكی
ده‌سته‌نگی شاری مه‌هاباد
چاوی به ژین هه‌ڵینا.
له جه‌ریانی راپه‌ڕینی ساڵی ١٣٥٧كه خه‌ڵكی ئازادیحوازی
ئێران نێزامی پاشاێه‌تیان بو هه‌میشه خسته نیو زبڵدانی
مێژوه‌وه،هاوڕی بایزید پیوه‌ندی خۆی به جه‌معیه‌تی ڕیگای
رزگاری زه‌حمه‌تكێشانوه گرێدا.
له دریژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته‌دا له خه‌باتی سیاسی،هاوڕی بایزید
له گه‌ڵ سیاسه‌ت و ئامانجی رزگاری به‌خشی كومه‌ڵه ئاشنا بوو
وه‌له پایزی ساڵی ١٣٥٩دا بوو به لایه‌نگریكی چالاكی
كومه‌ڵه .
له سه‌ره تا‌كانی ئه‌و ساڵه‌دا و له خومپاره بارانی
١٥ڕوژه‌ی شارس مه‌هاباد له لایه‌ن رژیمی كوماری ئیسلامیه‌وه
وه‌ك ئێمدادگه‌ریكی ماندوی نه‌ناس یارمه‌تی به بریندارانی
ئه‌و شه‌ره
گه‌یاند.
دوای داگیركردنی شاره‌كان له لایه‌ن رژیمه‌وه هاوری بایزید
وه‌ك هه‌ڵسه‌راویكی وشیاری كومه‌ڵه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا
خه‌ریكی ته‌بلیغی ئامانجی سوسیالیستی بوو.
دوای دوو سال كاری به‌رده‌وامی ته‌شكیلاتی له به‌شی نهینی
سه‌رئه‌نجام به‌هاری ساڵی ١٣٦١ به ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كومه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو وه به شورو شه‌وقه‌وه له‌م به‌شه
له ته‌شكیلات دریژه‌ی به خه‌باتی خوی دا،وره‌ی شوڕشگیرانه
له هه‌موو ئاكاریكی هاوری بایزید به‌رچاو بوو.
كاتی بیستنی هه‌والی گیانبه‌خت كردنی براكه‌ی كه له مانگی
جوزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢ ویڕای ٥٨تیكوشه‌ری دیكه كه به ده‌ستی
جه‌لادانی كوماری ئیسلامی ئیعدام كرا،هاوڕی بایزید وتی
،براكه‌ی من ته‌نیا یه‌كیك له‌و میلیونها ئینسانه
شه‌رافه‌تمه‌ند و ئازادیخوازانه‌یه كه من له پیناو
رزگاریاندا چه‌كم هه‌ڵگرتوه، ئه‌ركی سه‌ر شانمه كه به
خه‌باتی په‌یگیرانه دونیایك بخولقینم كه تیدا خه‌به‌ریك له
ئیعدام و زولم و زور نه‌بیت و ئینسانه‌كان ئازاد‌و یه‌كسان
بژین.
هاوڕی بایزید له‌جه‌ریانی ژیانی پیشمه‌رگانه‌دا له زوربه‌ی
عه‌مه‌لیاته‌كانی هاوریانمان له دژی هیزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
رژیمی ئیسلامی به‌شداری چالاكانه‌ی بوو،
ئه‌ركه پێ سپیردراوه‌كانی به
باشی و بی كه‌م و كوڕی ڕاده‌په‌ڕاند و له هه‌مان كاتدا بۆ
په‌ره‌پیدانی بیروباوه‌ری كومونیستی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا
كه‌سیكی په‌یگیرو ماندوی نه‌ناس بوو.
روژی ١٧ى ڕیبه‌ندانی ساڵی ١٣٦٢له گڵێنانی ناوچه‌ی
مه‌هابادشه‌ریكی قورس له نیوان پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌ڵه‌و
به‌كریگیراوانی رژیم روی د،له‌م شه‌ره‌دا هاوڕی تیكوشه‌ر و
كومونیست پیشمه‌رگه‌ی جه‌سورو فیداكاری كومه‌ڵه بایزیدی حسین
زاده ده‌كه‌ویته به‌ر پریشكی خومپاره‌ی دوژمن و به داخه‌وه
دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆهه‌میشه له لیدان كه‌وت و دریژه‌ی ریگا
پیروزه‌كه‌ی به هاوسه‌نگه‌رانی سپارد.
یادی هاوڕی بایزید به‌ریزه و ریگای تا سه‌ركه‌تنی یه‌كجاری
دریژه‌ی ده‌بیت.
|