|
هاوڕێ باقی كه‌ریمی ناسراو به
هه‌ژار، ساڵی 1331 له شاری
مهاباد له دایك بوو. خوێندنی
سه‌ره‌تایی و ده‌بیرستانی له‌و
شاره ته‌واو كرد. كاتی
به‌رزبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری و گشتی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران له ساڵی 57دا،
ئه‌ویش وه‌ك هه‌زاران لاویتر رووی
كرده خه‌باتی سیاسی. له‌و
كاته‌وه وه‌ك لایه‌نگری
بیروباوه‌ڕی كۆمه‌ڵه هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه توانایی شۆڕشگێڕانه‌ی
خسته گه‌ڕ. به دوای هێرشی رژیم
بۆ سه‌ر كوردستان له 28ی موردادی
58 بوو به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه.
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی هێرشی
دووباره‌ی رژیم بۆ شاری مهاباد،
هاوڕێ باقی له شار مایه‌وه و
ده‌ستیدایه هه‌ڵسووڕانی نهێنی.
پاش 1 سالڕ هه‌ڵسووڕان له شاری
مهاباد سه‌ره‌نجام ساڵی 60به
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست
بوو. له شه‌ڕی پایگای قوڵقوڵه
له ناوچه‌ی مهاباد له دژی
هێزه‌كانی رژیم له ساڵی 62دا
هاوڕێ باقی به‌دیل گیرا. به دوای
9 مانگ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری
دڕندانه‌ی جه‌لادانی رژیم
سه‌ره‌نجام هاوڕێ له‌گه‌ڵ 58 كه‌س
له هاوڕێیانی له 12/3/62 ئیعدام
كرێ. |