|
به‌رز و به‌رێزه یادی هاوری بێهروزی بابائی، شۆرشگێری
كومۆنیست و سیمای خۆراگری نێو زیندانه‌كانی رژیمی ئیسلامی
هاوری بێهروز سالی ١٣٣٨ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی یه‌كێك له ئاوائیه‌كانی نزیك به شاری له‌نگرود،
هه‌لكه‌وتوو له شومالی ئێران چاوی به ژین پشكوت.
فه‌قر و ده‌ست كورتی بنه‌ماله‌كه‌یان، سیمای دزێوی كومه‌لگا و
موناسباتی سه‌رمایه‌داری، هاوری بێهروزی كرد به هه‌لسووراوێكی
سیاسی كه له سالی ٥٦ وێرای چه‌ند كه‌سی دیكه له هاوریانی،
له‌وانه جه‌لیلی جه‌واهری و عه‌لی خه‌یرخاه، هه‌سته‌یه‌كی
نه‌هێنیان پێكهێنا و ده‌ستیان دایه تێكۆشانی سیاسی و
ته‌شكیلاتی.
پاش راپه‌رینی رێبه‌ندانی ١٣٥٧ وێرای هاوریانی، كۆرێكیان به
ناو " ئارمانی ته‌به‌قه‌ی كارگه‌ر" پێكهێنا، كه دواجار
كۆره‌كه‌یان به ریزی رێكخراوی ئیتحادی موبارزانی كومۆنیست
په‌یوه‌ست بوو.
به‌رپرسایه‌تی ته‌شكیلاتی ئیتحادی موبارزان له شاری ره‌شت
مه‌سئوولیه‌تێك بوو خرایه سه‌ر شانی كه به ووشیاری و
ماندویی نه‌ناسانه به‌رێوه‌ی ده‌برد.
له فاسله‌ێ نێوان ساله‌كانی ٦٠ تا ٦١ ، ٣ جار له لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه له شاره‌كانی لاهیجان،
ره‌شت و تاران ده‌ستگێر كرا، كه ئاخرین جار له كاتی ده‌ستگێر
كردنی له تاران توانیبوێان كۆمه‌لێك به‌ڵگه له په‌یوه‌ندی
به كاری سیاسی ئه‌م ئازیزه كۆ بكه‌نه‌وه .
ئاخرین مه‌یدانی كار و هه‌لسورانی هاوری بێهروز، به‌شی كرێكاری
له شاری تاران بو كه له رۆژانی ئه‌وه‌لی مانگی خه‌زه‌لوه‌ر
له سالی ٦١ به ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمی ئیسلامی
شناسائی و ده‌ستگیر ده‌كرێت.
بۆ ماوه‌ێ ٨ مانگ به‌رده‌وام له ژێر سه‌خترین ئه‌شكه‌نجه‌و
ئازار رایانگرت تا به‌ڵكو بتوانن لێوی رازداری بكه‌نه‌وه و
په‌ێ به نهینیه‌كانی ببه‌ن، كه له‌گه‌ل خۆراگری و وره‌ێ
به‌رزی شۆرشگێرانه‌ی ئه‌م ئازیزه به‌ره‌و روو بوون و
له‌رۆژانی ئاخری وه‌رزی به‌هار له سالی ٦٢ی هه‌تاوی، ئینسان
كوژانی ئیسلامی، شۆرشگێری كومونیست و سیماێ خۆراگری نێو
زیندان، هاوری بێهروزی بابائی یان به جوخه‌ی ئیعدام سپارد و
به‌م شێوه‌یه لاپه‌ریه‌كی ره‌شی دیكه‌یان به مێژوی پر له
جه‌نایه‌تیان به‌رانبه‌ر به ئینسان ئیزافه كرد.
بژی یادی خۆشه‌ویست و هه‌میشه زیندوی.
|