|
به یادی سیمای خۆشه‌ویست و ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی
ئێران و قاره‌مانی خۆڕاگری زیندانه‌كانی رژیمی په‌هله‌وی و
ئیسلامی، هاورێ بیژه‌ن چێهرازی
ناوی هاوری بیژه‌ن چێهرازی بۆ زۆرێك له هه‌ڵسوڕاوانی شۆڕشگێڕ
له بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئێران نێوێكی ئاشنایه و وه‌ك
ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار بۆ هه‌میشه له ئاسمانی خه‌باتی
چه‌وساوه‌كاندا ده‌دره‌وشێته‌وه.
هاوڕێ بیژه‌ن چێهرازی ساڵی 1318ی هه‌تاوی له یه‌كێك له
ئاواییه‌كانی نزیك شاری ئیسفه‌هان چاوی به ژین هه‌ڵێنا.
له ده‌ورانی ته‌مه‌نی لاویه‌وه روحی ئیعتراز به‌رانبه‌ر به
نیزامی سه‌رمایه‌داری تێیدا په‌روه‌رده بوو و هه‌ر ئه‌وه بوو
به هانده‌ری بۆ فێربوونی ماركسیم و زانستی خه‌باتی ژینایه‌تی.
به‌م جۆره لاوێكی ته‌مه‌ن بیست ساڵان بوو كه هاته ناو كۆڕی
خه‌باتی سیاسی سه‌رده‌می خۆیه‌وه. شوور و شه‌وقی شۆڕشگێڕانه
و بیری تیژ و په‌یوه‌ندی نزیك و هاورێیانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆڕ و
كۆمه‌ڵه كرێكاریه‌كان هاوڕێ بیژه‌نی كرد به كه‌سایه‌تییه‌كی
به‌نفوز و رخنه‌گر و پێشڕه‌و له خه‌باتی كۆمۆنیستیدا.
ساڵی 1350 له لایه‌ن ساواكی رژیمی شاوه ده‌ستگگیر و
ره‌وانه‌ی زیندان كرا.
راوه‌ستاوی و قاره‌مانه‌تی ئه‌م ئازیزه له به‌رانبه‌ر
ئه‌شكه‌نجه گه‌رانی رژیمی په‌هله‌وی و جینایه‌ت كارانی ساواك
هه‌تا ئه‌مڕۆش باسی سه‌ر زاری شۆڕشگێڕان و كۆمۆنیسته‌كانی
ئێمرانه.
له جه‌ریانی خروشانی ده‌ریای خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ساڵی
1357 و به كرانه‌وه‌ی ده‌رگای زیندانه‌كان به ده‌ست خه‌ڵككی
راپه‌ڕیو، هاورێ بیژه‌ن وێڕای هه‌زاران به‌ندكراوی دیكه له
زیندان هاته ده‌رێ و به بێ پشوودان ده‌ستی كرده‌وه به
تێكۆشانی سیاسی له هه‌لومه‌جی نوێ‌دا. هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا
بوو كه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و له ماوه‌یه‌كی
كورتدا بوو به یه‌كێك له كادره به‌رجه‌سته‌كانی كۆمه‌مڵه
له ئاستی سه‌راسه‌ریدا.
هاورێ بیژه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه موره‌وجێكی لێهاتووی رێبزی
كۆمۆنیستی بوو، تێكۆشه‌رێكی ریكخه‌ریش بوو. له هه‌ر شوێنێك
كه كاری ده‌كرد شوێنه‌واری به‌چاوی له په‌ره‌پێدانی
رێمخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه له خۆی به‌جێ ده‌هێشت. مانگی
سه‌رماوه‌زی 1361ی هه‌تاوی له كاتێكدا كه له لایه‌ن
سیخوره‌كانی رژیمی ئیسلامیه‌وه وه‌كوو تێكۆشه‌رێكی ناسراوی
دێرین شناسایی كرابوو ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی
رژیم كرا.
زیندانی رژیمی ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه شاهیدی خۆڕاگری و
قاره‌مانه‌تی ئه‌م ئازیزه له به‌رنبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران و
پارێزه‌رانی سه‌رمایه‌داری و كۆنه‌په‌ره‌ستی بوو. هاورێ بیژه‌ن
ئه‌م جاره‌ش بوو به نموونه‌ی وه‌فاداری به‌رانبه‌ر به
هاورێیانی و پارێزگاری له حورمه‌تی بیر و بۆچوون و رێبازه
سیاسیه‌كه‌ی. هاورێ بیژه‌ن وه‌ك كێ‌و له به‌رانبه‌ر
ئشكه‌نجه‌گراندا راوه‌ستا و لێوی رازداری نه‌كرده‌وه.
سه‌رئه‌نجام له مانگی گه‌لاوێژی ١٣٦٢ رژیمی ئیسلامی هاورێ
بیژه‌نی ئیعدام كرد و لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شی دیكه‌یان به
تاوانه‌كانیان له دژی ئینسانیه‌ت ئیزافه كرد.
یادی ئه‌و كۆمۆنیسته نه‌سره‌وتوو، خۆڕاگر و پێشڕه‌وی ناو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه هه‌میشه له دڵماندا زیندوه و ده‌رس و
ئه‌زموونه‌كانی ژیانی پڕ بایه‌خی ژرای رووناكی به‌خشی
رێگامانه. |