|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیزی هاوڕێ بورهانی ئه‌نساری
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاوڕێ بورهانی ئه‌نساری یه‌كێك له‌و ئه‌ندامه هه‌ڵسوڕاو و
پێشره‌وانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، و خۆشه‌ویست و جێگاێ
متمانه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی شوماڵی كوردستان بوو. ئه‌و ئایزه له
یه‌كه‌مین هاوڕێانی كۆمه‌ڵه له‌و ناوچه‌یه بوو كه ئه‌ركی
رێكخستنی زه‌حمه‌تكێشان و چه‌كدار كردنیانی بۆ موقاوه‌مه‌ت
به‌رانبه‌ر به هێرشی رژیم، به‌ڕێوه ده‌برد. خه‌ڵكی ئه‌م
ناوچه‌یه هه‌تا ئه‌مرۆیش بیره‌وه‌رییه‌كانی شیرینی ئه‌م
ئازیزه‌یان له یاده.
هاوڕێ بورهانی ئه‌نساری ساڵی ١٣٤٣ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له ئاوایی گێچه‌ی به‌شی سۆما له
ناوچه‌ی ورمێ چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
به داوی ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی ره‌وانه‌ی
شاری ورمێ بوو و له یه‌كێك له گه‌ره‌كه فه‌قیرنشینه‌كانی
ئه‌م شاره نیشته‌جێ بوو و درێژه‌ی به خوێندن دا.
له جه‌ریانی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی ئێران له ساڵی
٥٧دا یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی پێشڕه‌وی خه‌باتی خوێندكاران
بوو. له ساڵی ١٣٥٨دا په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و
مه‌سئوولییه‌تی هه‌سته‌ی دانش ئامووزی له ده‌بیرستانی جامعی
شاری ورمێ گرته ئه‌ستۆ.
به‌وه‌رگرتنی مه‌دره‌كی دیپلۆم گه‌رایه‌وه ئاواییه‌كه‌ی خۆیان
و له‌وێ ده‌ستی به فه‌عالییه‌تی سیاسی كرد و په‌یوه‌ندییه‌كی
به‌ربڵاوی له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی سۆما و برادۆست
پێكهێنا.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بوو كه ده‌ره‌به‌گه‌كانی ناوچه‌كه
په‌لاماریان بردبووه سه‌ر ژوماره‌یه‌ك جوتیارانی هه‌ژار و له
ئاواییه‌كانیان ده‌ریان كردبوون. هاوڕێ بورهان رێبه‌ری
موقاوه‌مه‌ت به‌رانبه‌ر به‌و ده‌ستدرێژیه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرت
و سه‌ركه‌وتووانه پیلانی ده‌ره‌به‌گه‌كانی پووچه‌ڵ كرده‌وه.
به چه‌كدار بوونی زه‌حمه‌تكێشان له ناوچه‌ی سۆما و برادۆست و
كۆبوونه‌وه‌یان له‌ده‌ور سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه،
هاوڕێ بورهان بوو به چقڵی چاوی ده‌ره‌به‌گ و ئاغا‌كان، و له
پێناو پێشڕه‌وی خه‌بات و موقاوه‌مه‌تی زه‌حمه‌تكێشان
تێده‌كۆشا.
دوای ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بریاری ته‌شكیلات هه‌ڵسووڕانی خۆی
گواسته‌وه بۆ ناوچه‌ی شنۆ له‌وێش هه‌ر به‌وجۆره‌ی چاوه‌راوان
ده‌كرا به جیدیه‌ت و دڵسۆزییه‌وه ئه‌ركه‌كانی به‌ره‌و پێش
ده‌برد. چه‌ند مانگ دواتر گه‌رایه‌وه بۆ شوماڵ و بوو به
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سۆما و برادۆست و بۆ چاندنی بیری
یه‌كسانیخوازی و رێكخستنی زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و ناوچه‌یه
تێكۆشا.
پاش كۆنگره‌ی ٣ی كۆمه‌ڵه و په‌سه‌ند كردنی به‌رنامه‌ی حیزبی
كۆمۆنیست، به‌شوروشه‌وق و وشیارییه‌كی زیاتره‌وه هه‌نگاوی
به‌ره‌وپێش هه‌ڵگرت و موره‌وه‌جێكی لێهاتوی ئه‌و به‌رنامه‌یه
له نێو زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كه بوو.
زستانی ساڵی ٦١ بوو به فه‌رمانده‌ی په‌ل و له ئاموزش و
راهێنانی هاوڕێیانی تازه پێشمه‌رگه‌دا و له مه‌یدانه‌كانی
موقاوه‌مه‌تی پێشمه‌رگانه‌دا به جیدیه‌ته‌وه ماندویی
نه‌ناسانه كاری ده‌كرد.
رێكه‌وتی ١٣ی ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٦٢ی هه‌تاوی، له جه‌ریانی
شه‌رێكی حه‌ماسی هاوڕێیانمان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له
به‌كرێگیراوانی رژیمی ئیسلامی، ئه‌م ئازیزه‌مان به تووندی
بریندار ده‌بێت و وێرای هه‌وڵی به‌شی پزشكی، پاش ٦رۆژ له
رێكه‌وتی ١٩ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٦٢، هاوڕێ بورهانی ئه‌نساری،
یه‌كێك له فه‌رمانده خۆشه‌ویسته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گیانی له رێگای
ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسان فیدا ده‌كات.
به‌درێژپێدان به‌رێگای پیرۆزی رێز له یادی ئازیزی ده‌گرین. |