|
به یادی هاوڕێی دلێرو پێشره‌و، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێڕی كۆمه‌ڵه
ئیبراهیمی ڕه‌شیدی
هاوڕێ ئیبراهیمی ڕه‌شیدی ساڵی
١٣٤٢له داوینی زه‌حمه‌تكێشانی شاری سه‌قز له دایك بوو ،
سه‌ره‌تای منداڵی ئه‌م خۆشه‌ویسته پڕ بوو له ڕه‌نج و كار‌و
چه‌وسانه‌وه، وێڕای ئه‌ویش تاكلاسی ئه‌وه‌ڵی ده‌بیرستان
ده‌رسی خوێند.
هاوری ئیبراهیم له مه‌كته‌بی
ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٣٥٧ یه‌كه‌م ده‌رسی خه‌باتی سیاسی و شۆڕشی
وه‌رگرت .به‌تایبه‌ت له خه‌باتی خوێنكاراندا به‌شداری گه‌رم و
گوڕی هه‌بوو وه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی تری كتێب خانه‌ی
ئازادیان له سه‌قز دانا‌و لاوانی ئه‌و شاره‌یان له‌گه‌ڵ بیر‌و
زانستی پێشكه‌وتوی سه‌رده‌م و رێبازی خه‌باتی چینایه‌تی ئاشنا
ده‌كرد.
له سه‌ره‌تای هێرشی ڕژێمه‌وه
گیانی نه‌سره‌وتووی به ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
ماندو ده‌كردو تێكۆشه‌ریكی هه‌ڵسوڕاو بوو.
هاوڕێ ئیبراهیم له سه‌ره‌تای
پائیزی ساڵی ١٣٦٠وه به‌ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو وه به‌ده‌رخستنی خسوسیاتی شۆڕشگێڕانه‌ی زۆر زوو
بوو به خۆشه‌ویستی ناو هاوڕییانی .
له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی هاوڕیانماندا له ناوچه‌كانی سه‌قز و بۆكان به
شداری چالاكانه‌ی هه‌بوو.هاوڕێ ئیبراهیم به هۆی لێ هاتوییه
كانیه‌وه بو به موعاوینی ده‌سته و له چه‌ندین شه‌ری
گه‌وره دا مه‌سئولیه‌تی حه‌ساسی پێ سپێردرا.
هاوڕێ ئیبراهیم له بواری كاری
ته‌بلیغی و ته‌رویجیش دا كه‌سێكی په‌یگیرو ماندوی نه‌ناس بوو
وه ئه‌وه‌ی فێری ده‌بوو دیگواسته‌وه نیو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش
و هاوڕیێانی.
ڕێكه‌وتی١٣ تا ١٥ی خه‌رمانانی
ساڵی ١٣٦٢
دیهاتی ناوچه‌ی
گوركی سه‌قز شاهیدی له خۆبردویی و دلێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر لشكری زۆر و زه‌به‌ندی كۆماری ئیسلامی بوو
،له‌و شه‌ڕه‌دا هاوڕێیانمان به نیشاندانی شانۆیه‌كی پڕ له
حه‌ماسه‌ی تر دوژمنیان توشی زه‌ره‌رو زیانی زۆر كرد.
هاوڕێ ئیبراهیم له جه‌بهه‌ی
كونده‌لاندا وێڕای هاوڕیانی به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشه بونه‌وه
،هاوڕێ ئیبراهیم ڕه‌شیدی له جه‌ریانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا به
برینداری ده‌كه‌وێته ده‌ستی به كرێگیراوانی ڕژێم و،به‌و
حاڵه شه‌وه كۆڵی نه‌داو به‌شعاری بژی سۆسیالیزم و بژی
كۆمه‌ڵه به‌ره‌ورویان بۆه‌وه،هێزه‌كانی دوژمن بۆ قه‌ربوو
كردنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه كه به‌ده‌ستی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه لیان كه‌وتبوو، هاوڕێ ئیبراهیمیان دایه
به‌ر ده‌سڕێژو لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی دیكه‌یان به‌مێژوی پڕ له
جه‌نایه‌تی خۆیان ئیزافه كرد.
به‌درێژه‌دان به‌ڕێگای هاوڕێ
ئیبراهیم ڕێز له یادی ئازیز‌و خۆشه‌ویستی ده‌گرین. |