|
به‌یادی هاوڕێ ئیبراهیمی سیاده‌ر
پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و قاره‌مانی كۆمه‌ڵه
هاوڕێ ئیبراهیمی سیاده‌ر ساڵی ١٣٤٢ له كۆشی خێزانێكی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوای سیاده‌ر له ناوچه‌ی سه‌قز له دایك بوو،
سه‌ره‌تای ئاگاداری و وشیاری له نێو ڕه‌نج و مه‌ینه‌ت و هه‌وڵ
و تێكۆشان بۆ ژیان وه‌كو كرێكارێك له نێو كارگه‌كان و
شركه‌ته‌كان گرسا.
له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٣٥٧دا هاوڕێ ئیبراهیم خۆی دا
به‌ده‌م ئه‌و شه‌پۆله‌وه و وه‌كوو جه‌ژنی هه‌ژاران پێشوازی
له شۆڕش كرد،كاتێك شۆڕشه‌كه پاش هاتنه‌سه‌ركاری ڕژێمی
جنایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ،به‌تایبه‌ت له كوردستان هه‌ر
به‌رده‌وام بوو ، ئه‌م خۆشه‌ویسته له‌گه‌ڵ شۆڕش هه‌لی دا‌و
هه‌تا ساڵی ٥٩ كه هاته نێو ڕیزی سه‌ربه‌رزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه.
به‌ڵام به‌هۆی ده‌س ته‌نگی خانه‌واده‌و به هه‌ماهه‌نگی
ته‌شكیلات ، ویڕای كاری سیاسی خه‌ریكی كریكاری بوو.
له‌زستانی ساڵی ١٣٦١دا گرایه‌وه نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی سه‌قز ،هاوڕێ ئیبراهیم یه‌كێك له‌و
شۆڕشگێڕه كۆمۆنیستانه بوو كه به ئیمانی قوڵ و‌باوه‌ڕی
به‌رزی به ڕزگاری چه‌وساوان درێژی به تێكۆشانی خۆی دا.
ئێستایش خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و زه‌حمه‌تكێشی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده وه‌كو
نمونه‌یه‌ك له قاره‌مانه‌تی و حه‌ماسه ،باسی ئه‌و ڕاوه‌ستاوی
و گیان فیدایه ،ئه‌و كۆڵنه‌ده‌ره‌ی هاوڕیانی ئێمه ده‌كه‌ن
كه به‌رانبه‌ر دوژمنی پڕ چه‌ك و پڕ ژمار، كه هه‌تا ئاخر
هه‌ناسه، شعاری بژی كۆمه‌ڵه و بژی سۆسیالیزم یان له سه‌ر
زار بوو.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی ئه‌م لاوه كۆمۆنیسته شه‌ڕی
گه‌وره‌و حه‌ماسی گه‌وركی سه‌قز بوو،كه له ڕۆژه‌كانی١٣تا ١٥
خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٢ ڕویدا ،به‌داخه‌وه هاوڕێ ئیبراهیمی
سیاده‌ر له‌م شه‌ڕه‌دا كه‌وته به‌ر گوله‌ی پارێزه‌رانی جه‌هل
و دوا كه‌وتووی و گیانی له‌ڕێگای ڕزگاری به‌شمه‌ینه‌تاندا
به‌خت كرد.
یادی بۆ هه‌میشه له دڵماندا ده‌مێنێته‌وه. |