|
به‌رێزه یادی هاورێ ئێقباڵی
مورادی، پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ ئێقباڵی مورادی ساڵی ١٣٤٦ی
هه‌تاوی له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی ته‌نگباخ ی
ناوچه‌ی ساراڵی سنه چاوی به ژین
پشكوت.
خوێندنی هه‌تا كه‌لاسی سێهه‌می
سه‌ره‌تایی له ته‌نگباخ و دوو
ساڵی دیكه‌ی خوێندنی له یه‌كێك
له ئاواییه‌كانی نزیك به خۆیان
به ئه‌نجام گه‌یاند. ده‌ست
ده‌نگی و خراپی باری گوزه‌رانی
بنه‌ماڵه‌كه‌یان بوو به هۆی
ئه‌وه كه نه‌توانێ درێژه به
خوێندن بدات.
ساڵی ٥٩ بۆ درێژه پێدان به
ژیانیان، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان
ره‌وانه‌ی شاری سنه بوون.
ژیانی سه‌خت و بوونی سته‌م
چه‌وساندنه‌وه كه هه‌موو
بواره‌كانی ژیانی چینی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش ده‌خاته ژێر
كاریگه‌ریه‌كانی خۆیه‌وه،
بنه‌ماێك بوو بۆ ئه‌م لاوه خوێن
گه‌رمه كه سه‌رنجی به‌ره ولای
تێكۆشان و خه‌بات راكێشی و
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه و رێبازی
سۆسیالیستی بۆ گه‌یشتن به دینای
حه‌ز و ئاواته‌كانی هه‌ڵبژارد.
ساڵی ٦٢ به دڵێكی پر له شوور
شه‌وقه‌وه هاته مه‌یدانی
تێكۆشان و پاش ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی نیزامی
له فێرگه‌ی كۆمه‌ڵه له كاتی
رۆیشتن بۆ مه‌ئمووریه‌تێكی
ته‌شكیلاتی له ئاوایی
دۆزه‌غه‌ره‌ی ناوچه‌ی ساراڵ،
له‌گه‌ڵ كه‌مینی هێزه‌كانی حیزبی
دێموكرات به‌ره و روو ده‌بن و
تووشی شه‌رێكی نه‌خوازراو ده‌بن.
به‌داخه‌وه هاورێ ئێقباڵی مورادی
وێرای ١٢ كه‌سی دیكه له
هاورێیانمان له جه‌ریانی ئه‌م
شه‌ره‌دا گیانیان به‌خت ده‌كه‌ن و
به‌ریزی گیان به‌خت كردوانی رێگای
ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسان
په‌یوه‌ست ده‌بن.
یادی ئازیزی بۆ هه‌میشه زیندووه
و رێگای هه‌تا گه‌یشتن به
كۆمه‌ڵگایه‌ك به دوور له
چه‌وسانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. |