|
هاوڕێ ئیسماعیلی خاتری ساڵی 1338
له ئاوایی شایینه‌ی ناوچه‌ی
كامیاران له دایك بوو. به‌هۆی
ته‌نگده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ر
له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه وه‌ك
هه‌زاران لاوی زه‌حمه‌تكێشی
كوردستان رێگای شاره دووره‌كانی
ئێرانی بۆ په‌یدا كردنی كار،
گرته پێش. له شۆڕشی ساڵی 1357دا
هه‌ڵسووڕانه به‌شداری كرد. پاش
راپه‌ڕین هاته ریزی لایه‌نگرانی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی
كامیاران. ساڵی 62 په‌یوه‌ندی به
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه گرت.
رێكه‌وتی 12/5/1362 له رێگای
ئه‌نجام دانی مه‌ئمووریه‌تێكی
ته‌شكیلاتیدا كه‌وته نێو ئاوی
خرۆشانی چۆمی گاوه‌رۆ و گیانی
به‌خت كرد. |