|
به یادى هاورێ فه‌رهادى فه‌رجاد
كۆمۆنیستى وشیار و سیماى
موقاومه‌تى نێو زیندانه‌كانى ج
ا.
هاورىَ
فه‌رهادى فه‌رجاد ساڵى 1331 ى
هه‌تاوى له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كى
ناوه‌نجى شارى سنه له دایك بوو،
خوێندنى سه‌ره‌تایى و ده‌بیرستانى
هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كرد.
ساڵه‌كانى 53 و 54 له گه‌ڵ
مه‌سائیلى سیاسى ئاشنا بوو وه
به‌شدارى له چه‌ند كۆرى
خه‌باتكارانه دا كرد، هه‌تا پێش
قیام له كۆرێكى موتالعاتى كه
نووسراوه‌ى ماركسیستى تێدا
ده‌خوێندرایه‌وه و ئیعلامیه‌و
شه‌ونامه‌ى تێدا ده‌نووسراو بڵاو
ده‌كرایه‌وه فه‌عالیه‌تى كرد.
ساڵى 54 له به‌ر عه‌لاقه‌ى زۆرى
به كارى موعه‌لیمى له ئاویى
هه‌ورامانى ته‌خت بوو به
موعه‌لیم، هاورىَ
فه‌رهاد له‌م ده‌ورانه‌دا به
دڵسۆزى و به په‌یوه‌ندى گه‌رم و
گورى له گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشانى
ئاوایى، له كۆرى
خانه‌واده‌گیاندا حازر ده‌بوو وه
به سه‌باره‌ت به هۆى فه‌قیرى و
به‌ش مه‌ینه‌تیان، وه هه‌روه‌ها
شێوه‌ى رزگار بوون له‌و ژیانه
سه‌خته قسه‌ى بۆیانده‌كرد
ساڵه‌كانى 56 و 57 و بۆ درێژه
دان به كارى موعه‌لیمى چووه
ئاویى ئاڵمانه‌ى مه‌ریوان، له‌م
ئاوییه‌دا له گه‌ڵ ژوماره‌یه‌ك
له هه‌ڵسووراوانى كۆمه‌ڵه كه
به‌شێوه‌ى نهێنى فه‌عالیه‌تیان
ده‌كرد په‌یوه‌ندى گرت.
خاورىَ
فه‌رهاد له ماوه‌ى موعه‌لیمى دا
چه‌ندین جار له‌لایه‌ن مئمورینى
رژیمى شاوه كه‌وته به گومان
ته‌عقیبه‌وه، به‌ڵام زیره‌كى خۆى
و پشتیوانى خه‌ڵكى ئه‌و
ئاوییانه‌ى كه تێ‌یان دا موعه‌لیم
بوو، بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه له
ده‌ست به‌كرىَ
گیراوان زیاتر پارێزراو بێت.
ساڵى 57 و پاش ئازاد بوونى
كۆمۆنیستى شۆرشگێر و رابه‌رى
خۆشه‌ویستى زه‌حمه‌تكێشان هاورىَ
فوئادى موسته‌فا سوڵتانى له
زیندان، زیاتر له گه‌ڵ هاورێیانى
كۆمه‌ڵه له مه‌ریوان په‌یوه‌ندى
گرت و به رووخانى رژیمى
په‌هله‌وى و هاتنه سه‌ر كارى
رژیمى ج ا وه پێك هاتنى
یه‌كیه‌تى جوتیاران له مه‌ریوان،
هه‌ڵًسوورانى
سیاسى خۆى به‌م رێكخراوه گرىَ
دا.
كاتى هێرشى هێزه‌كانى ج ا بۆ
سه‌ر كوردستان له 28 ى موردادى
58 هاورىَ
فه‌رهاد گیرا به‌ڵام دیسان توانى
بىَ
ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك به
ده‌سته‌وه بدا له چنگیان رزگار
بێت.
به ده‌ستى پێ كردنى شه‌رى 24
رۆژه‌ى شارى سنه له ساڵى 59 دا،
له په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
و له یوكێك له بنكه‌كانى
گه‌ره‌كى چوار باخ له سازمان
دانى خه‌باتى خه‌ڵك، له
گه‌یاندنى یارمه‌تى بۆ
پێشمه‌رگه‌كان و كار و بارى ناو
شار چالاكانه به‌شدارى كرد.
پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ى
پێشمه‌رگه له شار هاورىَ
فه‌رهادیش له شار هاته ده‌ر و
بۆ ماوه‌ى 2 مانگ له ریزى
پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه‌دا
تێكۆشا، پاشان له لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه بۆ درێژه دان به
خه‌باتى نهێنى به‌رىَ
كرایه‌وه بۆ ناو شار.
ئه‌م خۆشه‌ویسته پاش چوونه‌وه‌ى
بۆ ناو شار هه‌وڵى دا كارى پێشوى
كه موعه‌لیمى بوو وه‌رى
بگرێته‌وه هه‌تا باشتر بتوانێت
هه‌ڵسوورانى نهێنى خۆى له
په‌یوه‌ندى له كۆمه‌ڵه درێژه
پێ بدات، كه له‌م ده‌وره‌ش دا
توانى ئه‌ركه ته‌شكیلاتیه‌كانى
به رێك و پێكى جێبه‌جىَ
بكات.
هاورىَ
فه‌رهاد له ماوه‌ى هه‌ڵًسوورانى
سیاسى خۆى دا له هیچ
فیداكارییه‌ك بۆ به سه‌ركه‌وتن
گه‌یاندنى ئامانجه‌كانى چینى
كرێكار درێغى نه‌كرد.
كاتێ ك ته‌شكیلاتى شارى سنه
كه‌وته به‌ر هێرشى به‌كرىَ
گیراوانى ج ا هاورىَ
فه‌رهادیش له لایه‌ن رژیمه‌وه
شناسایى كرا‌و له مانگى ره‌زبه‌رى
ساڵى 61 دا ده‌سگیر و راپێچى
سیاه چاڵه‌كانى ئه‌و رژیمه كرا‌و
پاش 9 مانگ ئه‌شكه‌نجه و ئازارى
بىَ
به‌زه‌ییانه و راوه‌ستانى
شۆرشگێرانه‌ى ئه‌م كۆمۆنیسته
وشیاره، رۆژى 5 ى جۆزه‌ردانى
ساڵى 62 له زیندانى شارى كرماشان
به ده‌ستى جه‌لادانى ج ا تیر
باران كرا‌و گیانى له رێگاى
رزگارى چه‌وساوه‌كان و هه‌موو
به‌ش مه‌ینه‌تان دا به خت كرد.
به درێژه پێدان به رێبازى
هاورىَ
فه‌رهادى فه‌رجاد رێز له یادى
ئازیز و خۆشه‌ویستى ده‌گرین.
|