|
به‌یادی هاورى فه‌ره‌یدونی تاهیری
ئه‌ندامی حكاو پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورِێ
فه‌ره‌یدون ساڵی1341له ناو
خێزانێكی ده‌سته‌نگ دا له ئاوایی
كوندهلانی ناوچه‌ی سه‌قز چاوی
به‌ژین كرده‌وه ،هه‌ر له‌و شاره
چوه مه‌دره‌سه و تا كۆتایی
ده‌وره‌ی رِاهنمای
ده‌رسی خوێند.
هاورِی
فه‌ره‌یدون یه‌كێك له‌و هه‌زاران
لاوه تێكۆشه‌ره بوو كه‌له
كووره‌ی خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری
كۆمه‌لانی خه‌ڵك دژی رِژێمی
شا له‌گه‌ڵ ژیانی سیاسی ئاشنا بوو
وه له شاری سه‌قز له زۆربه‌ی
خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شداری گه‌رم
و گورِی
كرد.
به‌هاتنه سه‌ركاری رِژێمی
كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ، هاورِێ
فه‌ره‌یدون نه‌سره‌وت و
به‌تایبه‌ت پاش هێرشه درِندانهكهی
هاوینی ساڵی 1358 بۆ سه‌ر
كوردستان ،ئه‌م لاوه تیًكۆشهره
كه به‌شوێن رِێكخراوهیهك
دا كه به‌رانبه‌ر به‌م رِژیمه
راِوهستاوهبی
دهگهرِا
بووبه لاینگری سازمانی چریكه
فیدایه‌كان و به‌هۆی ههڵسورِانی
دژی سه‌ركوتگه‌ران چه‌ند جار
گیراو ماوه‌یه‌ك زیندانی كرا.
به‌هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ نێو
شاره‌كان ئه‌م خۆشه‌ویسته
چالاكتر له‌جاران به‌تایبه‌ت له
نیو خوێندكاران‌دا درێژی به
خه‌باتی خۆی دا
به‌هاری ساڵی 59 پاش هێرشی
دوهه‌می رِژێم
كه سازمانی فیدایه‌كان به
دوبه‌شی ئهكسهریت و ئه‌قه‌لیه‌ت
دابه‌ش بوون ، هاورِێ
فه‌ره‌یدون په‌یوه‌ندی خۆی له‌و
سازمانه‌دا پساندوو بۆ درێژه‌دان
به خه‌باتی شۆرِشگێرِانه
په‌یوه‌ندی به كۆمهلًهوه
كرت.
پایزی ساڵی 1360 هاورِێ
فه‌ره‌یدون كه‌وته پێش چاوی
جاسوسانی رِژێم
و له‌شار هاته‌ده‌ر وه له رِیزی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌دا
وه‌رگیرا.
هاورِێ
فه‌ره‌یدون له‌ریزی پێشمه‌رگه‌دا
شیلگیرانه‌تر و لێبرِاوانهترخهباتی
خۆی دژی كۆماری ئیسلامی درێژه
پێدا، له‌م مه‌یدانه دا وه‌كوو
پێشمه‌رگه‌یكی ڵێشهنگ، هه‌میشه
به‌شوێن سه‌رخستنی رِادهی
وشیاری سیاسی خوی و هاورِیانهوه
بوو، ئه‌م پێشمه‌رگه شۆرِشگێرِه
، به‌هۆی سه‌داقه‌ت و دڵسۆزی
به‌رانبه‌ر به هاورِیانی،
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی
ناوچه‌ی
ٍههڵسورِانی
خێرا بووه خۆشه‌ویستان و
هه‌مووان له ناخی دله‌وه خۆشیان
ده‌ویست.
خه‌ڵكی ناوچه‌كانی فهیروزلابهگی
و بۆكان و سوسنایهتی سه‌رده‌شت،
بۆ هه‌میشه بیره‌وه‌ریه
شیرینه‌كانی هاورِێ فه‌ره‌یدونیان
لاده‌مێنێته‌وه.
به‌هۆی لێهاتوی له به‌ریوه‌بردنی
ئه‌ركه‌كانی، پائیزی ساڵی 61
له‌لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه
مه‌سئولیه‌تی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك
له هاورِیانی
پیشمه‌رگه‌ی پێ سپێردرا.
دوای ماوه‌یه‌ك هارِێ
فه‌ره‌یدون بۆ مهئموریهتیكی
ته‌شكیلاتی به‌رێ كرایه ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت ، دوای گهرِانهوهی
بۆ ناوچه‌ی سه‌قز ، بووبه
مه‌سئولی په‌لی شه‌هید وریا ،
هه‌روه‌ها به‌هۆی كۆمكهلیك
خسوسیاتی به‌رجه‌سته‌و شۆرِشگێرانه
بووبه ئه‌ندامی حكا.
رِێكهوتی
13تا 15ی گه‌لاوێژی ساڵی 1362 ،
كۆماری ئیسلامی هێرشی به‌رینی
هێنایه سه‌ر دیهاتی گه‌وركی
ناوچه‌ی سه‌قز ،پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له به ورهیكی به‌رزه‌وه
به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشه‌ی
داگیركه‌ران بوونه‌وه ، له‌م
شهرهقارهمانانهدا
بهداخهوههاوڕێی خۆشه‌ویست و
كۆمۆنیستمان فه‌ره‌یدونی تاهیری
كه‌وته‌به‌ر گوله‌ی دوژمن و گیانی
ئازیزی كردهفیدای به‌سه‌ركه‌وتن
گه‌یاندنی شۆڕشی كرێكاران و
چه‌وساوه‌كان.
یادی بۆ ههمیشهلهدڵماندا زیندو
ده‌مێنێته‌وه. |