|
به‌یادی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز‌و فیداكاری كۆمه‌ڵه هاوڵێ فاروقی حه‌یده‌ری
هاوڕێ فاروقی حه‌یده‌ری كه له
نیو هاوڕیانی دا به عبدوڵا
پاوه‌یی ده‌ناسرا ساڵی ١٣٤٤ له
ناو خێزانێكی شۆڕشگێڕ‌دا له دایك
بوو.
باوكی پێشمه‌رگه بوو وه له
هێرشی ئه‌وه‌ڵی كۆماری ئیسلامی بۆ
سه‌ر كوردستان گیانی به‌خت كرد و
سێ ڕۆڵه پێشمه‌رگه‌ی له شوێن
به‌جێ ما، برای گه‌وره‌تری هاوڕێ
فاروق كه له ناو ڕیزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا به مه‌نسور پاوه‌ی
مه شهوور بوو پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه بوو كه ئه‌ویش له
شه‌ڕه حه‌ماسیه‌كه‌ی ساڵی ١٣٦٢
له ئاوایه‌كانی ئه‌وێهه‌نگ و
كه‌لاتی دا گیانی به‌خت كرد .
هاوڕێ فاروقی حه‌یده‌ری كاتێك كه
له پایزی ساڵی ١٣٦١ دا هاته
ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
، لاوێكی ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن بوو
،به‌ڵام كه‌سایه‌تیكی
به‌رجه‌سته‌و گه‌وره‌ی بوو،
تازه‌لاوێكی شۆڕشگێڕ كه
سه‌داقه‌ت وئیمان به ڕێبازی له
هه‌موو ئاكارێكی دا خۆی ده‌نواند
.
ئه‌م حسوسیاته كه باس كرا بوو
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هاوڕێ فاروق
زۆر به خێرای له‌ناو دڵی
هاوڕیانی پێشمه‌رگه‌دا جێگای خۆی
بكاته‌وه و ببێ به خۆ
شه‌وسیتیان، هه‌وڵی ئه‌دا تا
ڕاده‌ی وشیاری سیاسی خۆی بباته
سه‌ر وبه دیدیكی وشیارانه
تره‌وه سه‌یری مه‌سائلی
كۆمه‌ڵگابكات و هه‌ڵوێستی
گونجاویان له به‌رامبه‌ردا بگرێ
.
له‌كاروباری پێشمه‌رگانه‌دا
هاوڕێكی مونه‌زه‌م و به دیسیپلین
بوو، ئه‌ركه پێ سپێردراوه‌كانی
به‌ڕێك و پێكیه‌وه ڕاده‌په‌ڕاندو
له هیچ كه‌ندو كۆسپێك سڵی
نه‌ده‌كرد، له‌هامان حاڵ‌دا
له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان داده‌نیشت
و هۆی به‌ش مه‌ینه‌تی
وهه‌ڵاواردنه‌كانی كۆمه‌ڵگای بۆ
شی ده‌كردنه‌وه ،گویی بۆ
قسه‌كانیان شل ده‌كردو وه‌ك
ئه‌ندامێكی دڵسوزی خێزانی خۆیان
بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیر‌و
گرفته‌كانیان زاهیر ده‌بوو ..
له كاروباری پێشمه‌رگانه‌ش دا
هاوڕێكی فیداكار و له خۆبردو بوو
، له شه‌ڕه‌كانی هاوڕیانمان
دژبه سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری
ئیسلامی به‌وپه‌ڕی جه‌ساره‌ته‌و
كارزانیه‌وه به‌شداری ده‌كرد .
به‌داخه‌وه ژیانی هاوڕێ فاروقی
حه‌یده‌ری ئه‌وه‌نده كورت بوو
كه مه‌جالی گه‌شه‌سه‌ندنی
ئیستعداد و تواناكانی له خه‌باتی
كۆمۆنیستی دژبه نیزامی
سه‌رمایه‌داری لێ داخرا .
له‌شه‌ڕی گه‌وره‌و حه‌ماسی ئالانی
سه‌رده‌شت له جه‌بهه‌ی گروێس كه
سه‌ره‌تاكانی به‌هاری ساڵی ١٣٦٢
ڕویدا، هاوڕێ فاروقی حه‌یده‌ری
ناسراو به عه‌بدڵا پاوه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سورو لێهاتوی
كۆمه‌ڵه، كه‌وته به‌ر گوله‌ی
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژێمی كۆماری
ئیسلامی و یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه
كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی كۆمه‌ڵه بوو
كه‌گیانی نایه پێناو ئامانجی
شۆڕشی بێ به شان و چه‌وساوه‌كان
.
یادو بیره‌وه‌ری شۆڕشگێرانه‌ی
هاوڕێ فاروقی حه‌یده‌ری ،هانده‌ری
خه‌باتمانه . |