|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیزی
هاورێ فه‌رزادی مورادیان
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و دڵسۆزی
كۆمه‌ڵه.
هاروێ فه‌رزاد كه له ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه به عه‌لی ئازاد
ناسراوه، ساڵی ١٣٤٤ی هه‌تاوی له
کۆشی بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی
شاری سنه له دایك بوو.
له به‌ر باری گوزه‌رانی
بنه‌ماڵه‌كه‌یان نه‌یتوانی زیاتر
له ده‌وره‌ی ده‌بیرستان درێژه
به خوێندن بدات و رووی كرده
كرێكاری. جیهانی پڕ له
چه‌وسانه‌وه و بێ مافی وێرای
ره‌نج و ئازاره‌كانی بۆ هاورێ
فه‌رزاد بوو به مایه‌ی شكڵ گرتنی
وشیاریه‌یكی چینایه‌تی و رێگای
دوارۆژی خه‌باتی ئه‌وی دژ به
نیزامی چه‌وسێنه‌ر دیاری كرد.
له سه‌ره‌تاكانی بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی ئێران له
ساڵه‌كانی ٥٦و٥٧ هاته ناو
جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسیه‌وه و
بوو به یه‌كێك له پێشره‌وانی
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە.
خه‌باتی هاورێ فه‌رزاد دوای
هاتنه سه‌ركاری رژیمی ئیسلامی
هه‌ر وا به‌رده‌وام بوو.
هاورێ فه‌رزاد له جه‌ریانی
خۆراگری خه‌ڵكی شاری سنه له
به‌رانبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی رژیم
بۆ سه‌ر ئه‌م شاره كه ٢٤ رۆژی
خایاند، له سه‌نگه‌ره‌كانی
خۆراگریدا گه‌لێك فیداكاری له
خۆی نواند.
پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی رژیم
به زه‌بری ئاگر و ئاسن و كوشتاری
بێ به‌زه‌یانه‌ی خه‌ڵكی
ئازادیخواز، ده‌ستیان به سه‌ر
شاری سنه‌دا گرت، له شار
مایه‌وه و به شێوه‌ی نهێنی
درێژه‌ی به كار و چالاكی سیاسی
خوێدا.
له‌م ده‌ورانه له كار و
هه‌ڵسوورانی، رژیمی جینایه‌تكار
له زیندان برای خۆشه‌ویستی هاروێ
فه‌رزادیان ئێعدام كرد.
ماوه‌یه‌كی كورت دوای ئه‌و
رووداوه له به‌ر مه‌ترسی باری
ئه‌منیه‌تی له شار هاته ده‌ر و
له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦١
به ریزی پێشمه‌رگەکانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
هاورێ فه‌رزاد پێشمه‌رگه‌یه‌كی
به توانا و وشیار بوو كه له
مه‌یدانی شه‌ری شۆرشگێرانه
به‌رانبه‌ر به دوژمن، گه‌لێك جار
دلێری و فیداكاری له خۆی نواند و
چه‌ندین جار به‌رپرسایه‌تی تیمێك
له هاورێیانی له مه‌یدانه‌كانی
شه‌ردا وه‌ئه‌ستۆ بوو. له رۆژانی
٣و٤ی مانگی خه‌زه‌لوه‌ری ساڵی
١٣٦٢ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
سه‌ر رێگای بانه سه‌رده‌شت
له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژیم ده‌رگیر
ده‌بن، هاورێ فه‌رزادی مورادیان
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌ڵه پاش نواندنی
قاره‌مانه‌تی و فیداكارییه‌كی
زۆر، ده‌كه‌وێته به‌ر گولله‌ی
دوژمن و به توندی بریندار ده‌بێت
پاش ٢رۆژ و بێ ئاكام مانه‌وه‌ی
هه‌وڵی هاورێیانی به‌شی پزشكی
به‌داخه‌وه گیانی به‌خت ده‌كات و
به كاروانی گیان به‌خت كردوانی
رێگای ئازادی و سۆسیالیزم
په‌یوه‌ست ده‌بێت.
یادی ئازیزی بە درێژەدانی
رێبازەکەی بەرز رادەگرێن
|