|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی، هاروێ فه‌رزادی
سۆهرابی
كرمانشاهی فرد (فواد سنه‌ایی)، پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
ئازای كۆمه‌ڵه
هاورێ فه‌رزاد كه له
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به فۆئاد
سنه‌یی ده‌ناسرێته‌وه، ساڵی
١٣٤١ی هه‌تاوی له شاری سنه له
دایك بوو.
له ده‌ورانی خوێندنی
ده‌بیرستاندا بوو كه خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی شا به
لوتكه‌ی خۆی گه‌یشت و له‌م
ده‌ورانه‌دا چالاكانه هاته ریزی
خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی ئازادی
خوازه‌وه.
ساڵی ١٣٥٩ بوو به ئه‌ندامێكی
كارلێهاتوو و به‌رێوه‌به‌ر له
بنكه‌ی گه‌ره‌كی تازئاوای شاری
سنه له جه‌ریانی تێكۆشانی له‌و
بنكه‌یه بوو كه هێرشی رژیمی
جمهووری ئیسلامی بۆ سه‌ر شاری
سنه ده‌ستی پێكرد و بنكه‌ی
گه‌ره‌كی تازئاواش به‌شێك له
ئه‌ركی موقاوه‌مه‌ت كه‌وته سه‌ر
شانی. هاورێ فه‌رزاد لێبراوانه
له‌و موقاوه‌مه‌ته‌دا به‌شداری
كرد و بریندار بوو. دوای چاك
بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی په‌یوه‌ندی
به رێكخراوی چریكه
فیدائییه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه
گرت و له جه‌ریانی ئاڵوزییه‌كانی
ناوخۆی ئه‌و سازمانه‌دا چووه
ریزی سازمانی په‌یكاره‌وه.
پاییزی ساڵی ١٣٦١ هاته نێو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه و له
گوردانی ٢٤ی مه‌هاباددا سازمان
درا.
لێهاتوویی و جیدیه‌تی له
به‌رێوه بردنی كار و
مه‌سئولیه‌ته‌كانی له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م
ئازیزه بوو كه قه‌د له بیر
ناچێته‌وه.
كاتێ حوزوری له ناو
زه‌حمه‌تكێشان و جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكدا، تێ ده‌كۆشا تا تۆووی
وشیاری سیاسی و چینایه‌تی له
ناویان دا بڵاو بكاته‌وه.
له مه‌یدانی رووبه‌روو بوونه‌وه
له‌گه‌ڵ دوژمنان پێشمه‌رگه‌یه‌كی
جه‌سوور و فیداكار بوو له
چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له دژی
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی
به‌شدارییه‌كی فیداكارانه‌ی كرد.
پاییزی ساڵی ١٣٦٢ له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
بۆ مه‌ئمووریه‌تێكی ته‌شكیلاتی
رۆێشتنه باكوور كوردستان.
رۆژی ١٦ خه‌زه‌لوه‌ری ساڵی ١٣٦٢
له جه‌ریانی به‌رپه‌رچ دانه‌وه
و تێك شكاندنی هێرشی به‌ربڵاوی
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر
ناوچه‌ی شنۆ، هاورێ فه‌رزادی
سۆهرابی پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
جه‌سووری كۆمه‌ڵه، پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه ده‌كه‌وێته به‌ر
گوولله‌ی دوژمن و گیانی له رێگای
ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسان
فیدا ده‌كات .
بژی یادی ئازیزی و رێگای تێكۆشان
و خه‌باتی به‌رده‌وامه. |