|
به‌رێزه یادی ئازیزی هه‌میشه
زیندوی، هاورێ فه‌تاحی ئه‌حمه‌دی،
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سووری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی كارلێهاتووی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران
هاورێ فه‌تاحی ئه‌حمه‌دی كه له
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به شاهۆ
ده‌ناسرێته‌وه، ساڵی ١٣٣٩ی
هه‌تاوی له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی یه‌كێك له
ئاواییه‌كانی سه‌ر به‌شاری
ره‌وانسه‌ر، چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
هه‌ر له ده‌ورانی
تازه‌لاوییه‌وه له‌گه‌ڵ كار و
ره‌نج ئاشنا بوو و وێرای حوزوری
له خوێندنگا بۆ یارمه‌تیدان به
باری گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان
كاری ده‌كرد.
بۆ درێژه‌پێدان به خوێندن چووه
شاری ره‌وانسه‌ر و هاوێنان بۆ
به‌ده‌ست هێنانی پێداویستییه‌كانی
خوێندن ده‌ستیدایه كرێكاری كه
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆرجار
ده‌چووه شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان.
پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی
ناوه‌ندی بۆ درێژه‌پێدان به
خوێندن ره‌وانه‌ی شاری كرماشان
بوو و له‌وێ تا ساڵی دووهه‌می
دواناوه‌ندی توانی درێژه به
خوێندن بدات.
وریایی و هه‌وڵی هه‌میشه‌یی ئه‌م
ئازیزه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی
كێشه‌كان هه‌ر له ده‌ورانی
لاوییه‌وه به‌شێك له
تابیه‌تمه‌ندییه‌كانی بوو كه له
جه‌ریانی راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری
له ساڵی ٥٧دا، هاورێ فه‌تاحی
هێنایه نێو كوره‌ی تێكۆشان و
خه‌باته‌وه كه له‌م سه‌رده‌مه
به حوزوری له شاری سنه و
به‌شداری چالاكانه‌ی له رێپێوان
و ئیعترازاتی خه‌ڵكی ئه‌م شاره
له‌دژی رژیمی په‌هله‌وی، پێ نایه
نێو مه‌یدانی كاری
شۆرشگێرانه‌وه.
پاش راپه‌رین گه‌رایه‌وه
ئاواییه‌كه‌ی خۆیان و له دابه‌ش
كردنی زه‌وی و زار له نێوان
زه‌حمه‌تكێشاندا و بڵاوكردنه‌وه‌ی
بیری رزگاری به‌خش له نێویاندا
ده‌ورونه‌قشێكی به‌رچاوی گێرا.
كاتی رێپێوانی مێژوویی خه‌ڵكی
شاری سنه كه بۆ ده‌ربرینی
پشتیوانی له كۆچی جه‌ماوه‌ری
شاری مه‌ریوا له دژی خوزوری
به‌كرێگیراوانی سه‌ركوتگه‌ری
رژیمی ئیسلامی چالاكانه ئاماده
بوو و ببوو به یه‌كێك له
به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م
حه‌ره‌كه‌ته مێژووییه.
له‌م ده‌ورانه‌وه رێبازی
كۆمه‌ڵه‌ی كرده چرای رێگای
تێكۆشانی و هه‌تا ئاخرین
هه‌ناسه‌كانی ژیانی
سه‌ربه‌رزانه‌ی پێ وه‌فادار
مایه‌وه.
له‌كاتی به‌رپا بوونی بنكه‌ی
گه‌ره‌كه‌كان له شاری سنه
هه‌ڵسووراوێكی ئه‌م مه‌یدانه
له‌كار و چالاكی سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی بوو.
ساڵی ٥٩ له‌شاری ره‌وانسه‌ر و
ده‌ورووبه‌ری، له كۆكردنه‌وه‌ی
یارمه‌تی ماڵی و ته‌داروكاتی بۆ
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان تێكۆشا كه پاش
ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن هێزه
ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمی كۆماری
ئیسلامییه‌وه شناسایی كرا و
به‌ناچار ره‌وانه‌ی شاری تاران
بوو و له‌وێ له یه‌كێك له
شوێنه كرێكارییه‌كاندا ده‌ستی
به‌كار كردن كرد و هه‌ڵسوورانی
سیاسی خۆی درێژه‌پێدا.
پاش ماوه‌یه‌ك گه‌رایه‌وه
كوردستان و له ناوچه‌ی كامیاران
به‌ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو.
به‌هۆی دڵسۆزی و
كارلێهاتووییه‌وه بووبه
مه‌سئوولی ده‌سته‌یه‌ك له
هاورێیانی پێشمه‌رگه كه پاش
نیشاندانی جدیه‌ت له به‌رێوه
بردنی ئه‌ركه‌كانیدا
مه‌عاوه‌نه‌تی په‌لێك له
هاورێیانی گرته ئه‌ستۆ.
له مه‌یدانه‌كانی شه‌ردا، بوو
به هۆی ئه‌وه كه مه‌سئولیه‌تی
په‌لێك له پێشمه‌رگه‌كانی
بخرێته سه‌رشان چ له ده‌ورانێك
كه بۆ مه‌ئمووریه‌ت ره‌وانه‌ی
شوماڵی كوردستان بوو و چ به
حوزوری له ناوچه‌كانی جنوبی
كوردستان به‌باشی نیشانی‌دا كه
شۆرشێگرێكی كۆمۆنیسته و به‌هیوا
به‌دوارۆژی سه‌ركه‌وتنی كرێكاران
و زه‌حمه‌تكێشان پێناوه‌ته
مه‌یدانی تێكۆشان و خه‌باتی
چیناییه‌تییه‌وه.
وشیاری سیاسی و چینایه‌تی و
دڵسۆزی به‌رانبه‌ر به
به‌شمه‌ینه‌تان و هه‌وڵی بێ وچان
بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر
ئه‌وان بۆ گه‌یشتنیان به مافه
ره‌واكانیان، كه له جه‌ریان كار
و پراتیكی شۆرشگێرانه‌دا به
ده‌ووروبه‌ری سه‌لمابوو، هاورێ
فه‌تاحی ئه‌حمه‌دی كرد به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران.
هاورێ فه‌تاح له گه‌لێك
عه‌مه‌لیاتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
به‌رانبه‌ر به دوژمنانی ئازادی و
یه‌كسانی حوزوری هه‌بوو كه بۆ
خۆی فه‌رمانده‌هی به‌شێك له‌و
عه‌مه‌لیاتانه‌ی به‌ئه‌ستۆ بوو.
زستانی ساڵی ٦٢ له جه‌رانی
شه‌رێكی ١٨سه‌عاته‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ
هێزێكی زۆر له به‌كرێگیراوانی
رژیمی ئیسلامی كه له ئاوایی كۆڵی
ناوچه‌ی ساراڵی دیوانده‌ره
روویدا، له‌حاڵێكدا كه
فه‌رماندهی عه‌مه‌لیاته‌كه‌ی
به‌ئه‌ستۆ بوو، به‌كارزانی و
جه‌ساره‌ته‌وه شان به‌شانی
هاورێیانی دیكه‌مان توانیان
زه‌ربه‌یه‌كی قورس له دوژمن
بده‌ن.
له‌ساته‌كانی ئاخری شه‌ره‌كه‌دا،
هاورێ فه‌تاحی ئه‌حمه‌دی
پێشمه‌رگه‌ی دلێری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی خۆشه‌ویست و لێهاتووی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران،
ده‌كه‌وێته به‌ر گولله‌ی دوژمنان
و گیانی له رێگای ئازادی و
سۆسیالیزمدا به‌خت ده‌كات.
به‌درێژه‌پێدان به‌رێگای رێز له
یادی ئه‌و ئازیزه ده‌گرین. |