|
به یادى پێشمه‌رگه‌ى شۆرشگێر و
فیداكارى كۆمه‌ڵه هاورىَ
فه‌تاحى مۆلودپور.
هاورىَ
فه‌تاح مۆلود پور ساڵى 1341 له
بنه‌ماڵه‌یه‌كى كرێكار له ئاوایى
ئازاد له به‌شى شاروێرانى
مه‌هاباد له دایك بوو، خوێندنى
سه‌ره‌تایى له هه‌مان ئاوایى
ته‌واو كرد بۆ درێژه دان به
خوێندن چوو بۆ شارى مه‌هاباد و
هاوكات له كاتى ته‌عتیلى دا كارى
ده‌كرد و یارمه‌تى بنه‌ماڵه‌كه‌شى
ئه‌دا.
له‌م ده‌ورانه‌دا هاورىَ
فه‌تاح زیاتر له گه‌ڵ
مه‌ینه‌تیه‌كانى نیزامى
چه‌وسێنه‌رى سه‌رمایه‌دارى ئاشنا
بوو، له گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان
پێوه‌ندى ده‌گرت و زه‌حمه‌تى له
راده‌به‌ده‌ر و وشیارى سیاسى و
كۆمه‌ڵایه‌تى، ورده ورده خوو
ره‌وشتێكى تایبه‌تى له ئه‌م
خۆشه‌وسیته پێك هێنا، ریشه‌ى
دژایه‌تى و بێزارى له‌م نیزامه و
موناسباتى سه‌رمایه‌دارى له دڵى
دا ریشه‌ى داكوتا.
له جه‌ریانى راپه‌رینى
جه‌ماوه‌ر ى وه گیان هاتووى
ئێران له دژى رژیمى شا
هه‌ڵسووراوانه به‌شدارى كرد و
به‌ره‌به‌ره فێرى ئه‌زموونى
شۆرشگێرى ده‌بوو و وه‌رزێكى نوێى
له ژیانى خه‌باتكارانه‌ى ده‌س پێ
كرد.
شۆرشى 57 مه‌دره‌سه‌یه‌ك بوو كه
به هه‌زاران كه‌س وه‌ك هاورىَ
فه‌تاح تێدا ده‌ورى شۆرشگێریان
خوێند و به پشتیوانى جه‌ماوه‌رى
خه‌ڵكى خۆیان بۆ شۆرشێكى تر كه
چینى كرێكار بزوێنه‌رى بىَ
ئاماده كرد و سه‌ره‌راى هێرشى
درندانه‌ى رژیمى ئیسلامى بۆ سه‌ر
شۆرشى كوردستان هاورىَ
فه‌تاح و كۆمۆنیستىكانى تر وازیان
له خه‌بات دژى رژیمى تازه به
ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو نه‌هێنا و
ئاگرى ئه‌م شۆرشه‌یان بڵێسه‌دار
تر له جاران رِاگرت.
ساڵى 58 پێوه‌ندى به
كۆمه‌ڵه‌وه گرت و له گه‌ڵ
چه‌ند هاورێى تر‌ى
كتێبخانه‌یه‌كیان به‌ناوى شۆرش
پێك هێنا و ماندوى نه‌ناسانه بۆ
كارى وشیارى ده‌رانه له ناو
جه‌ماوه‌ر دا تێكۆشا.
ساڵى 60 به ریزى پێشمه‌رگه‌مانى
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو، ئه‌و
ئیتر به فه‌تاح ئازاد ناو بانگى
ده‌ركرد، هاورێیه‌كى مونه‌زم،
هه‌ڵسووراو خۆشه‌ویست بوو وه بۆ
هه‌ر مه‌ئموریه‌تێكى ته‌شكیلاتى
ئاماده و دا‌و ته‌ڵه‌ب بوو هه‌وڵى
دا تا راده‌ى وشیارى سیاسى خۆى
ببات و سه‌ر و ئه‌وى فێرى ده‌بوو
بۆ خه‌ڵكى باس ده‌كرد.
هاورىَ
فه‌تاح له كار‌و بارى نیزامیش دا
كه‌سێكى چالاك و جه‌سوور بوو، له
زۆربه‌ى عه‌مه‌لیاته‌كانى هێزى
پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ى
مه‌هاباد به‌شدارى كرد.
سه‌ره‌نجام ئه‌م هاورىَ
خۆشه‌ویسته‌مان رۆژى 12ى گوڵانى
ساڵى 62 له شه‌رِێكى
حه‌ماسى هاورێیانمان له ناو شارى
مه‌هاباد له دژى به‌كرىَ
گیراوانى ج ا كه‌وته به‌ر كوله‌ى
دوژمن و گیانى له رێگاى ئامانجه
پیرۆزه‌كانى به‌خت كرد.
یادى هاورىَ
فه‌تاح و هه‌موو گیان به‌خت
كردوانى كۆمه‌ڵه رووناك
كه‌ره‌وه‌ى رێگامانه. |