|
به یادی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێر و
دلێری كۆمه‌له، هاوری فه‌تاحی
ره‌مه‌زانی
سالی ١٣٤٢ی هه‌تاوی له نێۆ
بنه‌ماله‌یه‌كی ده‌ست ته‌نگ و
زه‌حمه‌تكێشی شاری مه‌هاباد،
هاوری فه‌تاحی ره‌مه‌زانی چاوی
به ژین هه‌ڵینا.
هێشتا مندال بوو كه دایكی له
ده‌ست داۆ و له دلسۆزی و
مێهره‌بانیه‌كانی ئه‌و بێ به‌ش
بوو.
ئه‌گه‌ر چی باری گوزه‌رانی
بنه‌ماله‌كه‌یان ناچاری كرد هه‌ر
كه خۆێ ناسی ده‌ست بداته
كرێكاری ، به‌لاَم
توانی هه‌تا ده‌ورانی ده‌بیرستان
درێژه به خوێندن بدات.
له ده‌ورانی شورشی جه‌ماوه‌ری
خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی
په‌هله‌وی، هاته مه‌یدانی
تێكۆشان و خه‌باته‌وه.
به هاتنه سه‌ر كاری رژیمی
ئیسلامی و بینینی كرده‌وه دژی
ئینسانیه‌كانی ئه‌م رژیمه، هاوری
فه‌تاح به ریزی بزوتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه‌ی خه‌لكی
كوردستانه‌وه په‌یوه‌ست بوو و بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته ریزه‌كانی
كۆمه‌له‌ی بۆ تێكۆشانی خۆی
هه‌لبژارد.
به‌حوزوری سه‌ركوتگه‌رانی
ئیسلامی له كوردستان و له نێۆ
دلی خه‌فه‌قان وئیستبدادی ره‌ش
دا، هاوری فه‌تاح مه‌شغولی كاری
ئاگاهگه‌رانه و تێكۆشان له دژی
داگیر كه‌ران بوو كه له لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه
ده‌ستگێر و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه
كرا.
عه‌زیه‌ت و ئازاه‌كانی زیندان
نه‌ێتوانی وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی
تێك بشكێنێت و دلیرانه له
به‌رانبه‌ریان دا راوه‌ستا. هاوری
فه‌تاح دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه
له زیندانی رژیم دا له
فورسه‌تێك دا كه بۆی هه‌لكه‌وت
به شێوه‌یكی جه‌سورانه توانی
خۆێ ده‌رباز بكات و به ده‌ست و
برد خۆێ بگه‌ێنیته ناوچه ئازاد
كراوه‌كان و په‌یوه‌ندی به هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كومه‌له و بگرێت.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه ده‌وره‌ی
ئاموزشی سیاسی نیزامی كومه‌له
سه‌ركه‌توانه به ئه‌نجام
گه‌یاند له ده‌وره‌ێكی پزشكیاریش
دا به‌شداری كرد و و پاش تێپه‌ر
كردنی ئه‌م ده‌وه‌ریه و به
ده‌ست هێنانی ئه‌زمونی پێویست ،
بو به پزشكیاری په‌لێك له
هاوریانی پێشمه‌رگه.
په‌یوه‌ندی گه‌رم و گۆر و
هاۆریانه‌ێ له‌گه‌ل زه‌حمه‌تكێشان
و دلسۆزی و مێهره‌بانیه‌كانی بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كه‌سانێك كه بۆ
ده‌رمان كردنی نه‌خۆشیه‌كانیان
ده‌هاتنه لاێ، ئه‌وی له
خۆشه‌ویستیه‌كی تایبه‌ت
به‌هره‌مه‌ند كردبوو.
رۆژی ١٣ی پوشپه‌ری ١٣٦٢ له
جه‌ریانی شه‌ری قاره‌مانانه‌ی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له له
گه‌ل هیزه‌كانی رژیم له ئاوایی
سونجاخ له ناوچه‌ی مه‌هاباد له
حالێگدا له ژێر بارانی گولله دا
مه‌شغولی گواسته‌وه‌ی هاوریانی
بریندار له مه‌یدانی شه‌ره‌كه
بوو، خۆی كه‌وته به‌ر گولله‌ی
دوژمن و به‌م جۆره پێشمه‌رگه‌ی
وشیار ودڵیری كومه‌له، هاوری
فه‌تاحی ره‌مه‌زانی، گیانی له
رێگای سوسیالیزم و ژیانێكی
ئاسوده و به دور له سته‌م و
چه‌وسانه‌وه، بۆ هه‌موان به‌خت
كرد.
به درێژه پێدان به ریبازی
تێكۆشانی رێز له یادی ئازیزی
ده‌گرین.
|