|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی، هاورێ فریشته‌ی
عه‌ره‌بیان خۆشخوو، كۆمۆنیستی
شۆرشگێر و سیمای خۆراگری نێو
زیندانه‌كانی رژیمی ئیسلامی.
هاورێ فریشته له‌و ئینسانه
پێشڕه‌و و هه‌ڵكه‌وتووانه‌ی
سه‌رده‌می ئێمه بوو كه هه‌تاكوو
ئه‌مرۆش جێگه‌ی له ناو ریزی
هاورێیانیدا خاڵییه و دوای
تێپه‌ر بوونی نزێک بە ٣٠ سال له
گیانبه‌ختكردنی هێشتا خۆشه‌ویستی
و بزه‌ی هه‌میشه‌یی سه‌ر لێوانی،
له سه‌خت ترین كات و ساته‌كانی
ژیاندا، له بیر هاورێیانی
ناچێته‌وه. ته‌نانه‌ت جه‌لادانی
رژیم فریشته‌یان وه‌كوو
كۆمۆنیستێكی وه‌فادار به ئامانج
و به هاورێیانی، ده‌ناسنه‌وه
كه به قاره‌مانه‌تی و
راوه‌ستاوی له به‌رانبه‌ریان
ئه‌وه‌ی سه‌لماندبوو.
هاورێ فریشته‌ی عه‌ره‌بیان
خۆشخوو، ساڵی ١٣٣٥ی هه‌تاوی له
شاری مه‌شهه‌د چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا ، خوێندنی تا كۆتایی
ده‌ورانی دانشگا له بواری
ره‌وانشناسی سه‌ركه‌وتوانه
به‌ئه‌نجام گه‌یاند.
هه‌ر له ده‌ورانی خوێندنی له
دانشگا له‌گه‌ڵ زانستی مارسیزم
ئاشنا بوو و پێ نایه مه‌یدانی
تێكۆشان و خه‌باتی
شۆرشگێرانه‌وه.
پاش راپه‌رینی ساڵی ٥٧ چه‌ندین
جار هاته كوردستان و په‌یوه‌ندی
سیاسی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت.
له‌م ده‌وره‌یه‌دا بوو كه هاورێ
فریشته له به‌شی ته‌شكیلاتی
نهێنی كۆمه‌ڵه له شاری تاران
سازماندرا و ده‌ستی به‌كار و
هه‌ڵسوورانی سیاسی كرد و
مه‌سئوولیه‌تی ٢ حه‌وزره‌ی
كرێكاری گرته ئه‌ستۆ.
له جه‌ریانی هێرشی به‌ربڵاوی
رژیم بۆ سه‌ر نه‌یارانی له مانگی
گه‌لاوێژی ساڵی١٣٦١ ده‌ستگیر و
ره‌وانه‌ی زیندان كرا.
شه‌لاق و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندان له
به‌رانبه‌ر وره‌ی به‌رزی
شۆرشگێرانه و باوه‌ر به
حه‌قانییه‌تی رێبازی كۆمۆنیستی،
نه‌یتوانی سه‌ركه‌وێت و هه‌موو
هه‌وڵه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران بۆ
ده‌ست راگه‌یشتن به نهێنییه
ته‌شكیلاتییه‌كانی پووچه‌ڵ
مایه‌وه.
هێزه‌كانی رژیم له به‌رانبه‌ر
خۆراگری و قاره‌مانه‌تی ئه‌م
ئازیزه ئه‌وه‌نده بچوك و
زه‌بوون بوون كه نه‌یانتوانی هیچ
زانیارییه‌كی لێ به‌ده‌ست بێنن،
ته‌نیا توانیان دفاعیاتی ئه‌م
ئازیزه له كۆمۆنیزم و خه‌باتی
ره‌وای چه‌وساوه‌كان، له كاتی
به‌ناو دادگایی كردنیدا، وه‌ك
به‌ڵگه‌ی تاوان له دژی به‌كار
بێنن.
هاورێ فریشته سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
نموونه‌ی خۆراگری و قاره‌مانه‌تی
بوو، پاڵپشت و رێ نیشانده‌ری
هاوبه‌نده‌كانی بۆ مۆقاوه‌مه‌ت
له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی رژیم
بوو و زۆر جێگاێ رێز و خۆشه‌ویستی
بوو.
هێزه‌كانی رژیم له كاتێكدا كه
ده‌یانویست بیبه‌ن بۆ ئێعدام به
پێچه‌وانه‌ی كاری هه‌میشه‌یان كه
نێوی ئێعدامییه‌كان لە بڵه‌نگوێ
زیندان ده‌خوێنده‌وه تا ترس و
خۆف بنێنه ناو دڵی
زیندانییه‌كانه‌وه، له به‌ندی
٢٤٦ی زیندانی ئه‌وین كه ئه‌م
خۆشه‌ویسته‌مانی لێ بوو هه‌موو
به‌ندییه‌كانیان له ناو به‌نددا
راگرت و له رۆژی ٢٤ی گه‌لاوێژی
ساڵی ٦٢، هاورێ فریشته‌ی
عه‌ره‌بیان خۆشخوو، هه‌ڵسووراوی
شۆرشگێری كۆمه‌ڵه و سمیای
خۆراگری نێو زیندانه‌كانی رژیمی
ئیسلامی، به‌ده‌ست رژیمی ئیسلامی
ئێعدام كرا‌و به كاروانی گیان
به‌خت كردوانی رێبازی سۆسیالیزم و
ئازادی ئینسان په‌یوه‌ست بوو.
به‌درێژه دان به‌ڕێگای پڕ
سەروەری رێز له یادی ئازیزی
ده‌گرێن .
|