|
هاوڕێ حه‌سه‌نی مه‌نووچێهری ساڵی 1339 له كۆشی خێزانێكی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی نجیی ناوچه‌ی مه‌ریوان له دایك بوو. ساڵی
57 له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری میلیۆنی خه‌ڵك، له‌گه‌ڵ
خه‌باتی سیاسی ئاشنا بوو. به‌دوای راپه‌ریندا له‌گه‌ڵ
یه‌كێتیجووتیاران و هاوڕێیانی وه‌كوو كاك فوئاد و عه‌تای
رۆسته‌می له مه‌ریوان په‌یوه‌ندی گرت. پاییزی ساڵی 58 بوو به
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه. ساڵی 59 وه‌ك فه‌رمانده‌ی ده‌سته دیاری
كرێ. ساڵی 60 بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه و پاشان كرێیه جێگری
فه‌رمانده‌ی په‌ل. له عه‌مه‌لیاتی شه‌وی 17/10/1362 له نێو
شاری سه‌رده‌شت له حاڵێكدا كه فه‌رمانده‌یی به‌شێك له
شه‌ڕه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ بوو، كه‌وته‌به‌ر گولله‌ی
به‌كرێگیراوانی رژیم و گیانی به‌خت كرد. |