|
به‌رزو به‌ڕێزبێت یادی هاوڕێی شۆڕشگێڕ وخه‌باتكار حه‌سه‌نی
ڕه‌واز
ئه‌م خۆشه‌ویسته هاو خه‌باتی هاوڕێ شۆڕشگێڕ و كۆمۆنیست
ئه‌حمه‌دی شه‌عبانی له شاری مه‌هاباد بوو كه پاش گیانبه‌خت
كردنی هاوڕێ ئه‌حمه‌د ، به‌ده‌ستی به‌كرێگیراوانی ڕژێمی
ئیسلامی گیراو كه‌وته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌وة ، به‌ڵام قایم و
ڕاوه‌ستاو نه‌هێنیه ته‌شكیلاتیه‌كانی پاراست و دوژمن په‌ی
به‌كاره‌كانی نه‌بردو ، ئازاد كرا ، وه دیسانه‌وه وه‌كوو
مه‌سئولی بڵاو كردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نیه‌كانی كۆمه‌ڵه له
مه‌هاباد درێژی به خه‌بات دا .
هاوڕێ حه‌سه‌ن ١٨ساڵ ته‌مه‌ن بوو كه له پائیزی ساڵی ١٣٦٠دا
هاته نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه ، له‌م مه‌یدانه
له خه‌بات دا به‌شیلگیری وئینزیباته‌وه ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه
ده‌برد ، به‌باشی ده‌یزانی كه پێویسته ئاستی زانستی سیاسی خۆی
به‌رده‌وام به‌رێه‌ته سه‌رێ، هه‌ر بۆیه له هه‌رمه‌جالێك بۆ
فێر بوون كه‌ڵكی وه‌رئه‌گرت و ئه‌وی فێری ده‌بوو به‌ساده‌ترین
زبان بۆ هاوڕێیانی و بۆ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش ده‌ی گۆاسته‌وه.
له زۆربه‌ی فه‌عالیه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌ناوچه‌ی
مه‌هاباد به‌شداری چالاكانه‌ی هه‌بوو ، ئه‌ركه پێ
سپێردراوه‌كانی به‌و په‌ڕی ڕێك و پێكییه‌وه جێ به‌جێ
ده‌كردوله‌و بۆاره‌دا له هیچ كۆسپێك سڵی نه‌ده‌كرد .
به‌هۆی لێهاتووی و كارزانی ، هاوڕێ حه‌سه‌ن مه‌سئولیه‌تی
ده‌سته‌یه‌ك له هاوڕیانی خرایه سه‌رشان كه به‌هه‌موو
توانایه‌وه كاری كرد و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی له‌م به‌شه‌ش دا
به‌ده‌س هێنا .
هاوڕێ حه‌سه‌ن سه‌ڕه‌ڕای لێهاتووی و جه‌نگاوه‌ری ،
به‌وبۆنه‌وه كه به‌ده‌نگی زوڵاڵ و خۆش سرودی شۆڕشگێڕانه‌ی
له كۆڕی پێشمه‌رگه‌دا ده‌كوته‌وه ،جێگایه‌كی تایبه‌تی له
دڵی هاوڕێیانی دا هه‌بوو .
ئه‌م خۆشه‌ویسته گه‌لێك مه‌ئموریه‌تی گرنگی،به‌ده‌ربه‌ستانه‌و
سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه برد و خۆشه‌ویستی زه‌حمه‌تكێشانی
ناوچه‌ی فه‌عالیه‌تی خۆی بوو .
ڕۆژی ٨ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٦٢ هاوڕێ حه‌سه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی
مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی به‌ڕێ كرا ، وه‌ك هه‌میشه شاد و
گه‌ش و به وریه‌كی به‌رزه‌وه به‌ره‌و پیری ئه‌م ئه‌ركه چوو
، به‌هۆی ته‌سادوفی ئه‌و ماشینه كه ئه‌م خۆشه‌ویسته تیدا
بوو ، به‌داخه‌وه هاوڕێ حه‌سه‌نی ڕه‌واز پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز‌و
قاره‌مانی كۆمه‌ڵه گیانی به‌خت كرد‌و بۆ هه‌میشه به‌جێ هێشتین
.
یادی خۆشه‌ویستی به‌رز راده‌گرین . |