|
به‌یادی هاوڕێ حه‌سه‌نی ڕه‌زایی تیكۆشه‌ری لێهاتوو و پێشره‌وی
ناو ریزه‌كانی كۆمه‌له
هاوڕێ حه‌سه‌نی ڕه‌زای ساڵی ١٣٤٤له كۆشی خێزانێكی موته‌وه‌ستی
شاری سه‌قز له دایك بوو ،تاساڵی دوهه‌می ده‌بیرستان ده‌رسی
خوێند، هاوینان كاری ده‌كرد وه ئه‌وه هۆیه‌ك بوو بۆ ناسینی
قوڵتری ژینی پڕ مه‌ینه‌تی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له
كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری دا.
ئه‌ویش هه‌ر شاگردی شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی ١٣٥٧ بوو وه
یه‌كه‌م ده‌رسی شۆڕشگیڕبوونی له‌و مه‌كته‌به‌دا خوێند بوو ،
له‌و یه‌كه‌م كه‌سانه بوو كه شه‌وی ٢٢ڕێبه‌ندان هه‌ڵی
كوتایه سه‌رشاره‌بانی سه‌قز وه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵك دا
ئه‌و ناوه‌نده‌یان چه‌ك كرد.
له یه‌كه‌م هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان ، شاری
سه‌قز قارمانانه ڕاوه‌ستا ،هاوڕێ حه‌سه‌نیش یه‌كێك له‌و لاوه
شۆڕشگێڕانه بوو كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شار پێش یان به له‌شكری
داگیركه‌ر گرتبوو .
كاتی هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و ئیتر خه‌باتی به‌كۆمه‌ڵه‌وه
گری دابوو ، پاش ئه‌وه‌ی هێرشی دوهه‌م بووه هۆی داسه‌پاندنی
خوێناوی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێم ، هاوڕێ حه‌سه‌ن تاماوه‌یه‌ك به
كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و هێنانی بۆ مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه و
ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه له نێو خه‌ڵكدا درێژی
به‌خه‌باتی شۆڕشگێڕانه دا .
سه‌رئه‌نجام له شاردا بۆ دوژمن ناسراو چیدی نه‌یتوانی به‌و
چه‌شنه درێژه به خه‌باتی بدات و هاته ده‌ره‌وه .
پائیزی ساڵی ٦٠ له ڕیزی سه‌ربه‌رزی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه
وه‌رگیرا ، له‌م مه‌یدانه‌ی خه‌باتی لێبراوانه‌دا هاوڕی
حه‌سه‌ن وه‌ها چووبووه ژێری ئه‌و ئه‌ركه شۆڕشگێڕانه‌یه كه
له‌خۆبردووی و دلێری ئه‌م خۆشه‌ویسته كه‌وته پێش چاوی
هه‌مووان ، شه‌ڕه‌كانی نێو شار، شه‌ڕی به‌نێو بانگی ده‌شتی
دارێ وحه‌ماسه‌ی قاره‌مانانه‌ی ئاخكه‌ند به‌شی فێداكاری هاوری
حه‌سه‌نیشی پێوه بوو.
مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٦٢ په‌لی شه‌هید وریا بۆ مه‌ئموریه‌تیك
به‌ڕی كرانه ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ، هاوری حه‌سه‌ن له‌م
مه‌ئموریته‌شدا له شه‌ری جاده‌ی پیرانشار- سه‌رده‌شت بریندار
بوو، له گه‌رانه‌وه‌دا به هۆی لێهاتووی كرا به جێگری
فه‌رماندی ده‌سته .
له هێرشه دڕندانه‌كه‌ی هێزه‌كانی رژیم كه ریكه‌وتی ١٣ تا ١٥
ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٢ هێنایه سه‌ر گه‌ورك ی ناوچه‌ی سه‌قز،
دوژمن زه‌ربه‌یكی قۆرسی لێ كه‌وت ، به داخه‌وه هاوری
حه‌سه‌نیش بۆ به‌رز راگرتنی ئاڵای سووری رێبازه‌كه‌ی،گیانی
به‌خت كردوو درێژه‌ی ریگا پیروزه‌كه‌ی به هاوریانی سپارد.
هاوری حه‌سه‌ن ماوه‌یك پێش گیانبه‌خت كردنی نامه‌یه‌كی بۆ
برای پێشمه‌رگه‌ی یانی هاوری حامێدی ره‌زای ناردووه ، ده‌قی
ئه‌م نامه‌یه كه پێشتر له رادیوی ده‌نگی شۆڕشی ئیرانه‌وه
بڵاو بووه‌ته‌وه‌ئێستا له به‌رده‌س ئێمه‌دایه كه
سه‌ره‌نجتان بۆ بیستنی ڕاده‌كێشم.
|