|
به یادی هاورێ
حسام حه‌سه‌نی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێری كۆمه‌ڵه
هاورِێ
حسامی حه‌سنی له ساڵی 1341 له ئاوای "شێوه‌توو"ی ناوچه‌ی
سه‌قز له كۆشی خێزانێكی زه‌حمه‌تكێش چاوی به‌ژین پشكوت،له
پاڵ كاری مه‌زرادا ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی هه‌رله ئاوایه‌كه‌ی
خۆیان وه ده‌وره‌ی رِاهنمایش
له شا ری بوكان ته‌واو كرد.
كاتی داخرانی
قوتابخانه بۆ یارمه‌تی دان به به‌رِیوه‌چونی
ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌ستی ئه‌دایه كریكاری له
كوره‌خانه. له ده‌وره‌ی كار كردنی له كوره‌خانه‌كاندا
وه‌كوو تێكۆشه‌رێكی خه‌باتی كرێكاری به‌رامبه‌ر به خاوه‌ن
كوره‌كان و زولم و زۆریان رِاده‌وه‌ستا.
له جه‌رگه‌ی ئه‌م خه‌باته چینایه‌تییه‌دا بوو كه ورده
ورده پێی نایه ریزی خه‌باتی سیاسییه‌وه. بردنه سه‌رێی
وشیاری سیاسی خۆی بوو به یه‌كه‌م ئه‌وله‌وییه‌تی ژیانی. له
جه‌ره‌یانی گرِ
و كلپه‌ی شۆرشی سالی 1357ی ئێران‌دا هه‌ڵسوراوانه به‌شداری كرد
و له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته‌دا ده‌وری به‌رچاوی نواند.
دوای ئاشكرابوونی
هه‌ڵسورِانی
كۆمه‌ڵه له كوردستان ،هاورِێ
حسام ئاوات وئاره‌زوه‌كانی خۆی له‌رِێبازی
سیاسی ئه‌م
ٍ
سازمانه دا دۆزییه‌وه و بووبه هه‌ڵسوراوێكی كۆمه‌ڵه. له‌م
ده‌وره‌یه‌دا ئه‌ركی كۆ كردنه‌وه‌ی یارمه‌تی مالی و بلاو
كردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێ سپێردرا بوو كه
به دڵسۆزی و به شێلگیری به‌رێوه‌ی ده‌برد.
ساڵی 1359 هاورِێ
حسام برِیاری
دا بیته نێو رِیزی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، دوای تێپه‌رِكردنی
ده‌وره‌ی سیاسی نیزامی به‌رِسمی
له واحیدێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی بۆكاندا
سازمان درا.
له زۆربه‌ی شه‌رِه‌كانی
نیو شار و ناوچه‌ی بۆكانه‌وه هه‌روها مه‌ئموریه‌ته‌كانى
شوێنه‌كانیترى كوردوستان داچالاكى نواند، له‌شه‌رى ئاخته‌ته‌ر
و فه‌یزولا به‌گیدا گه‌رچى به توندى بریندار بوو ، به‌لام
دلێرانه راوه‌ستا.
سه‌رئه‌نجام هاوری حسامى حه‌سه‌نى
پێشمه‌رگه‌ى جه‌سور و فیداكارى كومه‌له له شه‌رى سه‌خت و
ده‌سته‌ویه‌خه‌ی هاورێیانمان له
دژى دوژمنانى چینى كرێكار و خه‌لكى زورلێكراو و به‌شمه‌ینه‌ت،
له دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی ،له روژى 15ى خه‌رمانانى سالى
1362 له "گه‌ورك" گیانى خۆی به‌خت كرد و درێژه‌ى رێگاى
پیروزى به ئێمه سپارد.
یادى به‌رزه و ریگاى پرِ
ریبوار بێت. |