به‌رز و به‌ڕێزه یادی هاورێ حوسه‌ینی عه‌بدالی،
پیشمه‌رگه‌ی
وشیار و
فیداكاری كۆمه‌له
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له بیریانه كه
هاورێ حوسێن چون به زمانێكی ساده و شیرین مه‌سائیلی
بزوتنه‌وه‌ی شورشگێرانه‌ی كوردستان و په‌یوه‌ندی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه به خه‌بات و تێكۆشانی چینایه‌تیه‌وه بۆیان
باس ده‌كرد و ئه‌وانی ره‌ره‌و یه‌كڕیزی و تێكۆشان له پێناو
گه‌یشتن به مافه ره‌واكانیان رێنوێنی ده‌كرد.
هاوڕێ حوسه‌ینی عه‌بدولی ساڵی 1339ی هه‌تاوی له شاری
سه‌رده‌شت له‌دایك بوو.
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له شاری
سه‌رده‌شت ته‌واو كرد و پاشان بۆ درێژه‌پێدان به خوێندنی چوه
دانشسه‌رای ته‌ربیه‌ت موعه‌لێم له شاری مه‌هاباد.
هاوڕێ حوسه‌ین به شوور و شه‌وقه‌وه له راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی ئێران به دژی رژیمی په‌هله‌وی به‌شداری كرد و له نێو
جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕی شاری مه‌هاباد وه‌ك كه‌سێكی جێگای بڕوا و
متمانه ناسرایه‌وه.
له ده‌ورانی خوێندنی له دانشسه‌را به هۆی دلشۆزی و سداقه‌تی
له پێناو هاوڕێیانی و خواست و داواكاریه‌كانیان، وه‌ك
نوێنه‌ری خوێندكاران هه‌ڵبژێردرا.
له‌م ده‌ورانه‌دا به هاوكاری چه‌ند كه‌سی دیكه له هاورێیانی
گۆڤارێكی رۆشنبیریان به نهێنی چاپ ده‌كرد و بڵاویان
ده‌كرده‌وه.
بیری چه‌پ و یه‌كسانیخوازی بنه‌مای كار و هه‌ڵسوڕانی سیاسی
ئه‌م ئازیزه‌ی پێكهێنابوو، بۆیه پاش راپه‌ڕینی ساڵی 1357 و
هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌دان به خه‌بات له ریزی هه‌ڵسوڕاوانی
كۆمه‌ڵه و به پێ پێشنیاری ته‌شكیلات له شاری سه‌رده‌شت
ده‌ستی به چالاكی كرد و له پێكهێنانی جه‌معیه‌تی دیموكراتیك
له‌م شاره ده‌ور و نه‌خشێكی به‌چاوی گێڕا.
هاوڕێ حوسه‌ین هه‌تا ساڵی 1359 كه به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو له شاری سه‌رده‌شت مایه‌وه و له
په‌ره‌پێدانی بیری رزگاری به‌خشی ماركسیزم تێكۆشا.
حوزوری له نێو كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی به‌شی سوێسنایه‌تی و
رێنوێنی ئه‌وان بۆ دیفاعی یه‌كگرتووانه له ماف و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، ئه‌وی وه‌ك رابه‌رێكی ناسراو و
خۆشه‌ویست به هه‌مووان ناساند.
هاوڕێ حوسه‌ین ئه‌وه‌ند لای زه‌حمه‌تكێشان و به‌شمه‌ینه‌تانی
ناوچه‌كه خۆشه‌ویست و جێگای متمانه بوو و كۆنه په‌ره‌ستانی
ناوچه‌كه چاویان به‌رایی بینینی ئه‌ویان نه‌بوو و له بیری
پیلانگێڕی له دژی ئه‌م خۆشه‌ویسته بوون.
رۆژی 11ی گه‌لاوێژی 1362ی هه‌تاوی هاوڕێ حوسه‌ین عه‌بدالی
له‌گه‌ڵ ٤ هاوڕێ دیكه‌مان له ئاوایی به‌رده سووی ناوچه‌ی
سوڕسنایه‌تی سه‌رده‌شت له حاڵێكدا بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی حیزبی دیمۆكرات چووبوون، له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی
ئه‌و حیزبه‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژ و گیانیان له رێگای
ئازادی و سۆسیالیزما به‌خت ده‌كه‌ن.
به‌درێژه‌دان به رێگای ئه‌م ئازیزه، رێز له یاد و ئازیزی
هه‌میشه زیندووی ده‌گرین
|