|
به یادی پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و
شۆرشگێری كومه‌له، هاوری حوسێنی
عه‌لیپور
سالی ١٣٣٧ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی
ئاوائی ره‌شه‌كانی سه‌ر به
ناوچه‌ێ سه‌رده‌شت، هاوری حوسێنی
عه‌لیپور چاوی به ژین هه‌لێنا.
ئه‌م خۆشه‌ویسته هه‌تا كۆتائی
ده‌وره‌ی ده‌بیرستان درێژه‌ی به
خۆیندن دا و پاشان وه‌ك زۆربه‌ی
هاوچاره‌نوسانی ، له‌به‌ر هه‌ژاری
و ده‌ست كورتی بنه‌ماله‌كه‌یان
رووی كرده كاری مه‌زراو و
كریكاری.
كاتی شورشی كۆمه‌لانی خه‌لكی
ئیران له سالی ٥٧ دا له دژی
رژیمی په‌هله‌وی پێ نایه
مه‌یدانی خه‌بات و كاری
سیاسیه‌وه.
به هاتنه سه‌ركاری رژیمی
ئیسلامی و ده‌ركه‌وتنی ناوه‌روكی
دژی ئینسانی ئه‌م رژیمه، وازی
له تێكۆشان نه‌هێناو و له پێك
هێنانی یه‌كیتی جوتیارانی ناوچه‌ی
ره‌به‌ت و سه‌رده‌شت دا ده‌ورێكی
به‌رچاوی نواند.
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌وه له‌گه‌ل
سیاسه‌ت و ریبازی كومه‌له ئاشنا
بوو و خه‌باتی خۆێ بۆ وه‌دی
هاتنی ئاسۆێ رزگاری به‌خشی
سوسیالیزم ده‌ست پێكرد.
هاورێ حوسین موبه‌لغێكی لێهاتوی
رێبازی كومونیسم بوو. به زمانێكی
پاراوی ساده و دلنشین له گه‌ل
خه‌لكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش
ده‌دوا و تووی ووشیاری له ناویان
دا ده‌چاند.
سه‌میمیه‌ت و هاوریه‌تی له هه‌مو
كات و ساته‌كانی ژیانی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان ببو به هۆێ
ئه‌وه‌ی كه هه‌مویان له ناخی
دلیانه‌وه خۆشیان بوێت و تا
ئیستا و هه‌رگیز لبیری
نه‌به‌نه‌وه.
كاتێك كه پێكهاتنی حیزبی
كومونیستی ئیران له سالی ٦٢ دا
راگه‌ینرا، ماندوئی نه‌ناسانه
له هه‌ر كۆر و كومه‌لێك كه
ئاماده ده‌بوو ده‌ستی به
ته‌بلێغی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی
حیزبی كومونیست ده‌كرد و له
وشیار كردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری
كریكاران و زه‌حمه‌تكێشان بۆ
ریكخستنیان له نێۆ ته‌شكیلات دا
تێده‌كۆشا.
حوزوری جه‌سورانه‌ی له
مه‌یدانه‌كانی شه‌ر له‌گه‌ل دوژمن
و وشیاری و دلسۆزی له‌به‌رانبه‌ر
هاوریانی دا، ببو به هۆی ئه‌وه‌ی
كه مه‌سئولیه‌تی ده‌سته‌ێك له
پێشمه‌رگه‌كان وه ئه‌ستۆ بگرێت.
رۆژی ١٧ی به‌فرانباری ١٣٦٢ له
جه‌ریانی عه‌ملیاتی نیزامی
هاوریانمان له نێۆ شاری
سه‌رده‌شت، له كاتێك دا كه
به‌رپرسایه‌تی ده‌سته‌ێك له
هاوریانی به ئه‌ستۆ بوو، پاش
شه‌رێكی دلێرانه و له حالێكدا
كه له‌ژێر بارانی گولله، ته‌رمی
هاوری عه‌لی موورادی كه له‌ۆ
شه‌ره دا گیانی به‌خت كردبوو
له مه‌یدانی شه‌ره‌كه دور
ئه‌خسته‌وه، ده‌كه‌وێته به‌ر
گولله‌ی دوژمن و گیانی به‌خت
ده‌كات.
یادی بۆ هه‌تایه هه‌تایه
زیندوه و هه‌تا گه‌یشتن به
ئامانجه به‌رزه‌كانی تێكۆشان
به‌رده‌وامه. |