به‌رز و به‌ڕێزبی یادی هاوڕی حسه‌ینی پیغه‌مبه‌ر نژاد هه‌ڵسوراوی
شوڕشگیڕی كومه‌ڵه و سیمای ناسراوی نیو سیاچاڵه‌كانی كوماری
ئیسلامی
هاوڕی حسینی پێغه‌مبه‌رنژاد له زومڕه‌ی ئه‌و زه‌حمه‌تكێشه
كومونیستانه بوو كه‌له ماوه‌ی چه‌ند ساڵ خه‌باتی ماندویی
نه‌ناسانه له پێناو رزگاری چه‌وساوه‌كان و له ناو
سیاچاڵه‌كانی رژیمی دژی به‌شه‌ری كۆماری ئیسلامی دا، به
فیداكاری وله‌خوبردوی، جه‌ساره‌ت و وره‌ی شورشگیرانه،ئیمان و
باوه‌ڕی قووڵی خوی به كومونیزم و ئازادی ویه‌كسانی
ئینسانه‌كان نیشان دا‌و،شانازی دێفاع له قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی چینی كریكاری،به ژیانی هه‌تا سه‌ری خوی به‌خشی.
هاوڕی حسین ساڵی ١٣٣٤له بنه‌ماڵیكی زه‌حمه‌تكیشی شاری
مه‌هاباد له دایك بوو، هه‌ر له‌و شاره چووه مه‌دره‌سه و
دیپلومی وه‌رگرت.
رۆخساری دڵسوز و خوشه‌ویست،جه‌سور و فیداكار،شێلگیر و ماندویی
نه‌ناسی هاوڕی حسین، جێگا متمانه‌ی دوست و جیران وخوێندكارانی
ده‌بیرستانه‌كانی شاری مه‌هاباد و زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌و
ناوچه‌یه، هه‌رگیز له بیرچیته‌وه.
سته‌م و هه‌ڵاواردنه‌كانی سیستمی سه‌رمایه‌داری به سه‌ر
كومه‌ڵگادا ده‌ناسی و بۆرزگار بوون له ده‌س ئه‌م نێزامه
گه‌نده‌ڵ و نگریسه،له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی كومه‌ڵانی
زورلیكراوی خه‌ڵكی ئیران له دژی رژیمی شا له ساڵی ١٣٥٧دا
به‌شداری چالاكانه‌ی كرد.
دوای ڕاپه‌ڕین و هاتنه سه‌ر كاری رژیمی جمهوری ئیسلامی و
هێرشی دڕندانه‌ی بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی شورش له
سه‌رتاسه‌ری ئیران و له‌وانه له كوردستان، هاوڕی حسین به
ناسینی ناوه‌روكی جناێه‌تكارانه‌ی ئه‌م رژیمه،خه‌بات و
تێكوشانی خۆ‌ی دریژه پیداو له گه‌ڵ سازمانی چریكه
فیدایه‌كان هاوكاری خوی ده‌س پیكرد.
هاوڕی حسین ئیمانی قایمی به هیزی یه‌كگرتوی كریكاران بوو،
بویه‌ش هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ بگری وله
سه‌ر ئامانج و سیاسه‌تی كومونیستی قسه‌ێان بۆ بكا.
له گه‌ڵ ده‌س پیكردنی هه‌ڵسورانی ئاشكرای كۆمه‌ڵه له شاری
مه‌هاباد، هاوڕی حسین په‌یوه‌ندی به كومه‌ڵه‌وه گرت ووه‌ك
هه‌ڵسوڕاویكی شورشگیر،ته‌بلیغی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی
كومه‌ڵه‌ی كرده سه‌ره‌كی ترین ئه‌ركی خوی.
له گه‌ڵ داگیركردنی كوردستان به ده‌ستی رژیمی ئیسلامی،هاوڕی
حسین له لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه له شاری مه‌هاباد
سازماندرا،له جه‌ریانی خومپاره‌بارانی مه‌هاباد به ده‌ستی
سه‌ركوتگه‌رانی رژیم،بۆ گۆاستنه‌وه‌ی برینداره‌كان
وتیماركردنیان نه‌قشی به‌رچاوی بوو.
ساڵی ١٣٦١ هاوڕی حسین بۆ چه‌ندمین جار له لایه‌ن هیزه‌كانی
رژیمه‌وه گیرا و خرایه زیندان، به‌ڵام نه‌ێهیشت زه‌خت و زوری
جه‌لادان كاربكاته سه‌ر وره‌ی پوڵاینی و سه‌رئه‌نجام
دوای ئه‌شكه‌نجه‌یكی زور له زیندان ئازاد ده‌كرا.
دوای ئازاد بوونی له زیندان، هاوری حسین سه‌رله نوێ ده‌ستی
دایه‌وه به‌هه‌ڵسوڕانی شۆڕشگێڕانه و له كۆڕ‌و
كۆبونه‌وه‌كاندا به‌شداری كرد و دیفاعی له سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه ده‌كرد و خه‌ڵكی به‌ره‌و خه‌باتێكی یه‌كگرتوانه هان
دا .
هێزه‌كانی ڕژێم كه بۆجارێكی تر به هه‌ڵسوڕانی هاوڕێ حسێن یان
زانی ، خستیانه ژێر چاودێریكی زۆرتره‌وه ،
سه‌رئه‌نجام له نیوه‌ی شه‌وی ٢ی گوڵانی ساڵی ١٣٦٢ دا له
لایه‌ن پاسدارانی ڕژێمه‌وه ده‌وری ماڵیان گه‌مارۆدرا و هاوڕێ
حسێن و برای شۆڕشگێڕی هاوڕێ كه‌ریم پێغه‌مبه‌رنژاد یان ده‌س
گیر‌و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرد .
هاوری حسین له زیندان دا خوی له نێو ده‌ێان شۆڕشگیری دیكه‌دا
دیته‌وه كه به وه‌حشیانه‌ترین شێوه ئه‌شكه‌نجه كرابوون،
ئه‌ویش وێڕای زیندانیه‌كانی تركه‌وته ژێر سه‌خترین
ئه‌شكه‌نجه‌كانه‌وه.
سه‌رئه‌نجام له نیوه شه‌وی ٤ی خه‌رمانانی ساڵی١٣٦٢دا دوای
ته‌حه‌مولی هه‌زاران ئه‌شكه‌نجه‌ی روحی و جه‌سته‌ی، هاوڕی
حسینی پێغه‌مبه‌رنژاد له گه‌ڵ برای شورشگیڕی هاوڕی موسای
پێغه‌مبه‌رنژاد و ٣٠ كه‌سی تر له ژنان و پیاوانی شۆرشگێڕ
كه په‌یوه‌ندیان به ته‌شكیلاتی نهێنی كۆمه‌ڵه‌وه بوو،له
شاری مه‌هاباد و ورمی تیرباران كران،١٥ روژ دواترله
كرده‌ویكی جنایه‌تكارانه‌ی تردا ویرای ٣٤تیكوشه‌ری تر
رۆڵیكی تری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ،یانێ هاوری كه‌ریمی
پێغه‌مبه‌رنژادیش ئێعدام كرا.
ئێمه وێرای دانه‌واندنی سه‌ری ته‌عزیم بۆخوراگری خانه‌واده‌ی
هاوریان حسین و كه‌ریم و موسای پێغه‌مبه‌ر نژاد، په‌یمان نوێ
ده‌كینه‌وه كه تا دوا هه‌ناسه ریبواری رێبازی هاوریانی
گیانبه‌ختكردومان ده‌بین.
|