|
به‌ریز بێ یادی هاوری ابراهیم
احمدی
هاوری ئیبراهیم سالی 1344 له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش له
ئاوایی گه‌زان سه‌ر به شاری سنه
چاوی به ژین پشكوت. سه‌رده‌می
مناڵی و تازه‌لاوی ئیبراهیم
ئاوێته‌ی هه‌ژاری و بی به‌شی و
كاری تاقه‌ت پروكێن بوو. هه‌ر له
سه‌رتای لاوێتی دا بوو كه باوكی
له ده‌ستدا. له‌م روه‌وه كه
كوره گه‌وره‌ی مالی بوو، پاش
مه‌رگی نابه‌وه‌ختی باوكی سه‌ر
په‌رستی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه‌وته
سه‌ر شان و بۆ ئه‌وه‌ی باشتر
بتوانی وه‌لامده‌ره‌وه‌ی
پێداویستی یه‌كانی ئه‌وان بێ ،
ده‌ست ی له خۆیندن هه‌لگرت و
ره‌وانه‌ی بازاری كار بوو.
له سه‌ره‌تای شورش 1357 دا
ناكوكییه چینایه‌تیه‌كان بیرورای
هاوری ئیبراهیمان هه‌ژاند. گه‌لیك
جاران هاوری ئیبراهیم ئه‌یوت كه
له ناز و نیعه‌مه‌ت ژیان به
سه‌ربردنی ژماره‌یه‌ك به ته‌واوی
ئازاری ده‌دا و له‌م په‌یوه‌ندی
یه‌دا ده‌یپرسی بۆ چی زولم و
سته‌م له ئارادایه؟ بۆچی ژیانی
ئینسانه‌كان لێك جیاوازه و ه‌ك
یه‌ك نین؟
هاوری ئیبراهیم له ناو جه‌رگه‌ی
ئه‌م ژیانه چه‌توون و دژاوره،
داتیكه‌ل به خه‌باتی خه‌لك له
مانگی رێبه‌ندانی 1357 دابوو.
گه‌لیك جاران باسی ده‌كرد: شورشی
1357 بۆ ئه‌و زانستگه یه‌ك بوو
كه له‌م ریگایه‌وه توانیویه‌تی
سه‌رچاوه‌و بنه‌ماكانی
نابه‌رابه‌ری بناسی و هه‌ر وه‌ها
وه‌لامیش بۆ پرسیاره‌كانی
بدۆزێته‌وه.
به‌رهه‌مێكی تری شورش ئه‌وه بوو
كه هاوری ئیبراهیم وه‌ك تازه
لاوێكی خۆش نیو و دڵیر، بۆ
یه‌كه‌مجار له گه‌ل مه‌یل و بۆ
چوون و حیزب جۆراوجۆره‌كان ئاشنا
بوو و بیجگه له‌وه‌ش وه‌ك
ئامرازێكی خه‌بات و گرینگتر
له‌وه وه‌ك رێكخراویكی كۆمۆنیستی
له پێناو زاڵ بوون به سه‌ر
چه‌وسێنه‌ران و گه‌یشتن به
كۆمه‌لگایه‌كی یه‌كسان و
به‌رابه‌ردا كۆمه‌له‌ی
هه‌لبژارد. دواتر له بنكه‌ی شورش
له گه‌ره‌كی گولشه‌نی شاری سنه
و كۆمه‌لێكی تر له هه‌لسوورانی
كۆمه‌له له ئاوایی یه‌كانی
ده‌وروبه‌ر، هه‌لسوورانی خوی
به‌ره‌سمی ده‌ست پیكرد. له كاتی
داگیركردنی ئاوایی یه‌كانی جنووبی
كوردستان و خولقاندنی هه‌ل و
مه‌رجێكی ترسناك له لایه‌ن
كۆماری ئیسلامی و له لایه‌كی
تره‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی كه
هاوری ئیبراهیم سه‌رپه‌رستی
بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه ئه‌ستۆ بوو،
له ته‌شكیلاتی نهێنی دا و دواتر
له حه‌وزه‌ری ته‌شیكلاتی 11ی
گولان دا سازمان درا.
هه‌ر مه‌ئموریه‌تیكی پێی
ده‌سپیردرا، لیبراوانه ئه‌نجامی
ده‌دا. له‌م په‌یوه‌ندی یه‌دا
ده‌كری ئاماژه به چه‌ند
نموونه‌ی به‌رچاو له هه‌لسوورانی
هاروی ئیبراهیم بكرێ ، له‌وانه
هاوكاریكردن واحیدی شاری سنه،
شاناسایی مقه‌ری پاسداران له
حوسێن ئاوا، ته‌بلیغی
هه‌لۆیسته‌كانی كۆمه‌له و
رێكخستنی گونجاو له نێو
كریكاران.
به‌هاری ساڵی 1362 هیزه‌كانی
رژیم به مه‌به‌ستی سه‌ربازگیری
هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ئاوایی
و ئیبراهیم گیرا. هه‌ر بۆیه
هاوری ئیبراهیم و بنه‌ماله‌كه‌ی
رووبه‌رووی هه‌ل و مه‌رجیكی
نه‌خوازراو و دژواربوونه‌وه
هاوری ئیبراهیم له‌م رووه‌وه كه
به ناچار ببو به سه‌ربازی
حكومه‌تی كۆكاری ئیسلامی، زۆر
تۆره و بێزاری بوو،
دواتر له نێو سه‌ربازه‌كاندا
درێژه‌ی به هه‌لسوورانی سیاسی
خۆی دا.
سه‌ره‌نجام زیاتر له 3 مانگ
نه‌مابوو بۆ ئه‌وه‌ی كۆتاری به
سه‌ربازیه‌كه‌ی بێ و ژیانی
بنه‌ماڵه‌یی پیكه‌وه بنی،
مه‌خابن به هۆی رووداویكی
گوماناوی ماشینه‌وه بۆ هه‌میشه
دلی له لیدان كه‌وت. مه‌رگی
نابه‌وه‌ختی هاوری ئیبراهیم
كاره‌ساتیكی گه‌وره و رووداوێكی
دڵته‌زێن بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی
یه‌كسانیخوازی كۆمه‌له و
ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌كه‌ی و
ده‌زگیرانه‌كه‌ی.
به بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی هاوری
ئیبراهیم هه‌زاران كه‌س له
خه‌لكی ئازادیخوازی شاری سنه و
ئاوایی یه‌كانی ده‌وروبه‌ر،
به‌شداری گه‌رم وگۆری
ئه‌سپه‌رده‌كردنی یه‌كیكی تر له
ئه‌ستریه سوره‌كانی كۆمه‌ڵه
بوون.
یادی هیوای ریگای خه‌باتی
كریكاران و به‌شمه‌ینانه
|