|
به‌رێزه بادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی هاروێ ئیره‌جی بێهێشتی
زاد، پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و
شۆرشگێری كۆمه‌ڵه
هاورێ ئیره‌جی بێهێشتی زاد ساڵی
١٣٤٤ی هه‌تاوی له شاری سنه چاوی
به‌ژین پشكووت. ده‌ورانی خوێندنی
سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌و
شاره به‌ئه‌نجام گه‌یاند و له
كاتی هاوینا ده‌ستی ئه‌دایه
كرێكاری و به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ
دنیای ره‌نج و چه‌وساندنه‌وه
ئاشنا بوو.
له ریزی هاوماڵانیدا و له
تێكه‌ڵاوی و سه‌میمیه‌تێك كه
له‌گه‌ڵیان هه‌یبوو له رێز و
خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌ت
به‌هره‌مه‌ند بوو.
پاش راپه‌رین هاورێ ئیره‌ج به
ئاشكرا هاته مه‌یدانی
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی
كوردستان و كاریگه‌ری سیاسه‌ت و
بۆچوونه‌كانی له ده‌رخستنی
راستییه‌كانی ژیان و خه‌باتی
رزگاری خوازانه بۆ گه‌یشتنی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان به
خواست و داواكارییه‌كانیان، و
ساڵی ٦١ به‌ریزی تێكۆشان و
خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو و چه‌كی
پێشمه‌رگایه‌تی به‌ده‌سته‌وه
گرت.
هاورێ ئیره‌ج باوه‌ر به هێزی
له‌بن نه‌هاتووی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان و ماركسیزمی
شۆرشگێری كرد به چرای رێگای
تێكۆشانی و هه‌تا ده‌هات به
وشیارییه‌كی زۆرتره‌وه هه‌نگاوی
هه‌ڵده‌هێنا و له‌وپه‌ری جیدیه‌ت
و ماندوویی نه‌ناسی ئه‌ركه‌كانی
به‌ره‌و پێش ده‌برد.
له‌مه‌یدانی كار و هه‌ڵسوورانی
نیزامی‌دا، هاورێیه‌كی جه‌سوور و
فیداكار بوو.
به‌داخه‌وه رێكه‌وتی ١٣ی
خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٦٢ له جه‌ریانی
به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی هێرشی
به‌ربڵاوی هێزه‌كانی رژیمی
ئیسلامی بۆسه‌ر ئاوایی خوراسانه‌ی
ناوچه‌ی بۆكان له لایه‌ن هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه، پاش
شه‌رێكی قاره‌مانانه و دوژمن
شكێن، هاورێ ئیره‌جی بێهێشتی زاد،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌ڵه، گیانی له رێگای ئازادی
و نه‌مانی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردن
و سته‌مێكدا فیدا ده‌كات و
به‌ریزی گیان به‌خت كردوانی رێگای
ئازادی و سۆسیالیزم په‌یوه‌ست
ده‌بێت.
یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی بۆ
هه‌میشه له دڵماندا زیندووه.
|