|
هاوڕێ جه‌عفه‌ری عسمه‌تی،
كۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ سیمای ناسراوی
نێو كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و
یه‌كێك له سازمانده‌ره‌انی
خه‌باتی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتووی
شاری مهاباد بوو. هاوڕێ جه‌عفه‌ر
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی
كوردستاندا ده‌ستیدایه
هه‌ڵسووڕانی سیاسی و له‌گه‌ڵ كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه كۆمۆنیسته‌كان دا
په‌یوه‌ندی گرت. له شۆڕشی ساڵی
57دا هاوڕێ جه‌عفه‌ر وه‌ك
رابه‌رێكی هه‌ڵسووڕاو به‌شداری
كرد و له ماوه‌یه‌كی كه‌م له
هه‌ڵسووڕانیدا بوو به سیمایه‌كی
ناسراوی نێو زه‌حمه‌تكێشانی شاری
مهاباد به دوای راپه‌ڕیندا له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه له
جه‌معییه‌تی دیفاع له ئازادی و
ئینقلاب له شاری مهاباد درێژه‌ی
به هه‌ڵسووڕانیدا. هاوڕێ
جه‌عفه‌ر به‌هاری ساڵی 62بوو به
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه و پاشان بوو
به ئه‌ندامی كومیته‌ی ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه له شاری مهاباد. له
شه‌هریوه‌ری ساڵی 62 له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی جمهووری ئیسلامییه‌وه
گیرا و خرایه زیندان و به دوای
ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر له
پاییزی ساڵی 62دا ئیعدام كرێ. |