|
به‌یادی هاوڕی پێشڕه‌و
جه‌نگاوه‌ر،
پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێڕی كۆمه‌ڵه هاوڕێ جه‌عفه‌ری
كه‌مانگه‌ر
هاوڕێ جه‌عفه‌ری كه‌مانگه‌ر ساَلی
١٣٤٤ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌قیرو ده‌سته‌نگی ئاوایی ئافڕیان ی
ژووروله ناوچه‌ی كامیاران چاوی به‌ژین پشكوت ، ده‌ورانی
سه‌ره‌تایی له‌و دێیه خوێند و بۆ یارمه‌تی یژیوی
خانه‌واده‌كه‌ی ناچار بوو له گه‌ڵ ده‌رس خویندن له كاری بڕ
زه‌حمه‌تی مه‌زراشدا به‌شداری بكا،كاتێكیش له سنه ده‌یخویند
له
وه‌رزی
هاوین و ته‌عتیلی مه‌دره‌سه‌دا كریكاری ده‌كرد،به‌م چه‌شنه
هه‌ر له ده‌ورانی تازه‌لاویه‌وه ژیانی سه‌خت و تاقه‌ت
پڕوكینی چه‌وساوه‌كانی ناسی .
ڕاپه‌ڕینی
جه‌ماوه‌ریساڵی١٣٥٧،ئه‌و ڕوداوه
میژویه بوو كه بوو به لانكی په‌روه‌رده بونی سیاسی هه‌زاران
هه‌زار ئینسانی تیكوشه‌رو شوڕشگیر، كه هاوری جه‌عفه‌ریشی له
نیو شه‌پولی پڕ هه‌ڵسوكه‌وتی خوی‌دا
په‌روه‌رده كرد و له زوربه‌ی خوپیشاندان و ئیعترازاتی دژ به
رژیمی په‌هله‌وی چالاكانه به‌شداری كرد.
پاش روخانی ئه‌و رژیمه و
هاتنه سه‌ركاری كوماری ئیسلامی،هاوری جه‌عفه‌ر له جه‌معیه‌تی
دێفاع له ئازادی و شورش له شاری سنه فه‌عالیه‌تی كرد،هیرشی
رژیمی
جنایه‌تكاری
ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردوستان،له پیش چاوی هاوڕی جه‌عفه‌ریش
دا،سیمای دیكتاتورانه وڕه‌شی ئه‌و رژیمه‌ی ئاشكراتر
كرد،بویه‌زستانی ساڵی ٥٨ وه‌ك لاویكی تیكوشه‌ری كومه‌له له
مانگرتنی خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه بۆ ده‌ركردنی پاسداران
له‌و شاره به‌شداری ته‌واوی كرد.
هاوینی ساڵی ١٣٥٩ هاوڕێ
جه‌عفه‌ر هاته ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه به نیشاندانی
لێهاتویی و كازانی خۆی كرایه مه‌سئولی نیزامی ده‌سته‌یه‌ك له
هاوڕیانی پێشمه‌رگه،
ده‌ركی
به‌رنامه‌و ڕێبازی كۆمه‌ڵه ، باوه‌ڕی به‌رینی به سۆسیالیسم و
ڕزگاری كۆمه‌ڵانی سته‌م لێكراو ، ڕابه‌ری كردنی زه‌حمه‌تكێشان
هه‌تا به‌دی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی كرێكاران و له به‌ین بردنی هه‌ر
چه‌شنه سته‌مێك ،له‌و ئامانجانه بوون كه هه‌رگیز له‌پێش
چاوی هاوڕێ جه‌عفه‌ر ون نه‌ده‌بوون،له په‌لامارێكی كه‌م
وێنه‌ی ڕۆژی ١ی گوڵانی ساڵی ١٣٦٢ بۆ سه‌ر پایگای
به‌كرێگیراوانی ڕژێم له ئاوای تازاوا ، هاوڕێ جه‌عفه‌ر
فه‌رمانده‌ی واحیدی پێشڕه‌وی بوو ، وه‌ك نیزه‌یك به جه‌رگی
دوژمن‌دا چه‌قی و سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمنی یه‌ك له دوای یه‌ك
ته‌فرو تونا ده‌كرد و ڕێگای پێشڕه‌وی هاوڕیانی خۆش ئه‌كرد .
هاوسه‌نگه‌رانی ده‌گێڕنه‌وه
له‌كاتی بریندار بونی یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كاندا هاوڕێ
جه‌عفه‌ر له نێو ئه‌و گوله‌بارانه‌دا نوشتایه‌وه و نیوچاوانی
هاوڕی برینداری ماچ كرد‌و دیسان به‌ره‌وپێش ئاخێزی هه‌ڵگرت .
به‌ڵێ سه‌رئه‌نجام له
په‌لامارێكی دیكه‌دا بۆ سه‌ر دوژمن ئه‌م هاوڕێ دلێرو
جه‌نگاوه‌ره‌مان كه‌وته به‌ر گوله‌ی دوژمن و گیانی
نه‌سره‌وتووی نایه پێناو ڕزگاری چه‌وساوان و بێ به‌شانی
كۆمه‌ڵگا .
به‌درێژه‌دان به‌ڕێگای پیرۆزی هاوڕێ جه‌عفه‌ری كه‌مانگه‌ر ڕێز
له یادی هه‌میشه زیندوی ده‌گرین. |