|
به‌یادی هاورى جه‌لالی شه‌ریفی پێشمه‌رگه‌ی دلێرو دڵسۆزی كۆمه‌ڵه
ساڵی ١٣٤٢ له كۆشی خێزانێكی زه‌حمه‌تكێشی شاری مه‌هاباد هاوڕێ
جه‌لالی شه‌ریفی چاوی به ژین پشكوت و تا كه‌لاسی دوهه‌می
ده‌بیرستان هه‌رله‌و شاره ده‌رسی خوێند .
به په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له دژی شا
له ساڵی ١٣٥٧، ئه‌ویش وه‌ك زۆربه‌ی لاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ
هه‌ڵ پێجانی دام و ده‌زگای نیزامی چه‌وسێنه‌ری په‌هله‌وی به
شورو شه‌وقه‌وه به‌شداری كرد و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی
خۆپیشاندانه كاندا زاهیر ده‌بوو .
دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی و ده‌ركه‌وتنی سیمای
واقعی و جه‌نایه‌تكارانی ئه‌و ڕژێمه ، وازی له خه‌بات
نه‌هێناو و درێژه‌ی هه‌ڵسوڕانی خۆی به سازمانی په‌یكاره‌وه
گرێ دا .
دوای ماوه‌یك و له ڕه‌وتی گه‌شه سه‌ندنی ڕاده‌ی وشیاری سیاسی
دا ، هاوڕی جه‌لال په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و
په‌یگیرانه‌تر له جاران بۆ له‌قاودانی ماهیه‌تی سیستمی
سه‌رمایه‌داری و نیشاندانی ڕێگای ڕزگاری چه‌وساوه‌كان تێكۆشا .
له ماوه‌ی خه‌باتیدا له شاری مه‌هاباد ، هاوڕێ جه‌لال دوو
جار به ده‌ستی پاسدارانی ڕژێم گیراو خرایه ژێر
ئه‌شكه‌نجه‌وه، به‌ڵام به ڕاوه‌ستانی دلێرانه و نه‌دركاندنی
نهێنیه‌كان ئازاد ده‌كرا.
پاش ئازاد بونی له زیندان و پیوستی گۆڕینی شێوه‌ی خه‌بات ،
له شار هاته ده‌رو به مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی
گه‌یانده واحیده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی
مه‌هاباد،له‌م به‌شه ى ته‌شكیلات دا هاوڕێ جه‌لال كه‌سێكی پڕ
كار‌و به ئێنزبات بوو، له لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه كاری بێ سیمی
پێ سپێردرا كه به‌و په‌ڕی دڵسۆزی ماندوی نه‌ناسیه‌وه ئه‌و
ئه‌ركه‌ی ڕاپه‌ڕاند.
به‌م جۆره هاوڕێ جه‌لال هه‌تا ئاخرین هه‌ناسه‌كانی ژیانی
خه‌باتكارانه‌ی له پێناو ڕزگاری چه‌وساوان و به‌ش مه‌ینه‌تان
دا فه‌عالیه‌تی كرد و له هیچ كۆششێك درێغی نه‌كرد .
ڕۆژی ٨ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٦٢ ،ژمارێك له پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه به سواری تراكتۆر و تریلی به شوێن جێ به‌جێ كردنی
مه‌ئموریه‌تیكه‌وه بوون ، كه به ترازانی تریلی له
تراكتۆره‌كه، به‌داخه‌وه هاوڕیان جه‌لال شه‌ریفی و حه‌سه‌نی
ره‌واز به‌شێوه‌یكی دڵته‌زێن گیانیان به خت كرد و چونه ناو
كاروانی گیانبه‌خت كردوانی ڕێبازی ئازادی و سوسیالیزمه‌وه .
شیلگیرانه له
سه‌ر ڕێبازی ئه‌م هاوڕیانه و هه‌مو هاوڕیانی گیانبه‌خت
كردومان سورده‌بین
|