|
به
یادی هاوڕێ جه‌لیلی یوسف زاده پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز‌و قاره‌مانی
كۆمه‌ڵه
هاوڕێ جه‌لیلی یوسف زاده ساڵی ١٣٤٤له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی شاری سه‌قز له دایك بوو ،هه‌تا كه‌لاسی سیه‌می
ده‌بیرستان هه‌ر له‌وشاره ده‌رسی خوێند ،لانكی
په‌روه‌رده‌بونی وشیاری شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌م خۆشه‌ویسته وه‌ك
هه‌زاران لاوی تێكۆشه‌ری دیكه ،شۆڕشه‌كه‌ی ساڵی ١٣٥٧بوو.
سه‌رده‌می ئاشكرابوونی فه‌عالیه‌تی سازمانه سیاسیه‌كان ،هاوڕێ
جه‌لیل خه‌باتی خۆی به سازمانی چریكه فیدایه‌كان وه گرێ دا
و بۆی تێكۆشا.
ئه‌م لاوه شۆڕشگێڕه كه رێ ره‌وێكی شیلگیری رێبازی كۆمۆنیستی
بوو دوای قه‌یرانی نێو خۆی ئه‌و سازمانه، وازی له سازمانی
چریكه فیدایه‌كان هێناو بووبه هه‌ڵسوراوی ڕێبازی كۆمه‌ڵه‌و
له تبلیغی ئامانجی ڕزگاری به‌خشی ئه‌م سازمانه‌و هه‌روه‌ها
بڵاوكردنه‌وه‌ی نوسراوه‌وچاپه‌مه‌نیه‌كانی له نێو جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك دا به‌و په‌ڕی ماندویی نه‌ناسیه‌وه تێكۆشا.
هاوڕێ جه‌لیل له ڕێك خستنی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كانی خه‌ڵكی
شاری سه‌قز دا ده‌وره‌ی پێشڕه‌وی هه‌بوو، له درێژی ئه‌و ڕوته
له فه‌عالیه‌تی سیاسی خۆی دا پائیزی ساڵی ٦١ له جه‌ریانی ڕێك
خستنی مانگرتنێك دا گیرا و دوای ماوه‌یه‌ك ئازاد كرا، به‌هاری
ساڵی ١٣٦٢ خۆی گه‌یانده واحیده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه، دوای تێپه‌ڕ كردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی سیاسی
نیزامی ، هاوڕێ جه‌لیل بووبه پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و خه‌باتی
شۆڕشگێرانه‌ی خوی دریژه‌پێدا.
وشیاری سیاسی و ئینزباتی شۆڕشگیرانه،هه‌روه‌ها ڕوخۆشی و
سه‌داقه‌تی هاوڕێ جه‌لیل، یادگاری له‌بیر نه‌كراوه‌ی ئه‌ون
لای هاوڕیانی.
شه‌وی ١٤ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٢ سنگی هاوڕێ جه‌لیلی یوسف زاده
قه‌ڵغانی ڕاوه‌ستاون بوو به‌رانبه‌ر به هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ، وه به گیانبازی
خۆی یه‌كه‌م هێرشی دوژمنی بۆ ناوچه‌ی گه‌وركی سه‌قز توشی
زه‌ره‌رو زیان كرد .
بیره‌وه‌ری ئه‌و هاوڕێ كۆمۆنیست و شۆڕشگێڕه، ده‌كه‌ینه تین و
ته‌وژم بۆ شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕشی چینی چه‌وساوه‌و به‌ش
مه‌ینه‌ت . |