|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیزی، هاورێ جه‌وادی جه‌لیلی،
ئه‌ندامی لێهاتووی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه
هاورێ جه‌واد ساڵی ١٣٣٨ی هه‌تاوی له شاری قۆروه چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا منداڵ بوو كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان رۆێشتنه شاری
تاران و هه‌رله‌وێ درێژه‌ی به خوێندن دا.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتداریه‌تی رژیمی په‌هله‌وی، چووه
ئاموزشگای پزشكیاری ژاندارمری و بۆ ماوه‌ی ٢ساڵ له‌م ناوه‌نده
مه‌شغوڵ به‌كار بوو.
ئینسان دۆستی و خۆشه‌ویستییه‌ك كه به‌رانبه‌ر به
زه‌حمه‌تكێشان هه‌یبو، بووبه هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرجار له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی ده‌زگای سه‌ركوتگه‌ری ژاندارمری ده‌رگیر بێت كه
بوو به هۆی ده‌ركردنی له‌م ناوه‌نده.
له جه‌ریانی كه‌وتنه رێی ده‌ریای خرۆشانی خۆپیشاندان و
مانگرتنه‌كانی ساڵی ١٣٣٧، به‌ریزی تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی
په‌یوه‌ست بوو و له شاره‌كانی تاران و سنه به‌شدارییه‌كی
به‌رچاوی له خه‌باتی ئه‌م ده‌ورانه‌دا كرد.
پاش راپه‌رین و به ئاشكرا بوونی كۆمه‌ڵه له كوردستان
سه‌رنجی به‌ره‌ولای رێبازی كۆمه‌ڵه راكێشرا و دواجار له
جه‌ریانی شه‌ری ٢٤رۆژه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه له به‌رانبه‌ر
هێرشی هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی، له بنكه‌كان ده‌وره‌ی
پزیشكیارێكی دڵسۆز و فیداكاری له‌خۆنواند.
به‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌شار، به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵیان په‌یوه‌ندی هه‌بوو كه ئاخرین جار له كاتی
گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ناوشار له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه
ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی یه‌كێك له زیندانه‌كانی تاران كرا و پاش
یه‌ك ساڵ ته‌حه‌مولی ئه‌زیه‌ت و ئازار كه نه‌یانتوانی هیچی لێ
به‌ده‌ست بێنن، ئازاد كرا.
هاورێ جه‌واد هاوێنی ساڵی ٦١ به‌ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
له ناوچه‌ی كامیاران په‌یوه‌ست بوو.
حوزوری له مه‌یدانی كار و چالاكی نیزامی‌دا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ
به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاری دڵسۆزانه‌ی پزیشكیاری بۆ ده‌رمانی
هاورێیانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌ی
هه‌ڵسووڕانی.
به‌شوێن تێپه‌ر كردنی ده‌وره‌یه‌كی دیكه له كاری پزیشكی،
مه‌سئولیه‌تی پزیشكی گوردانی شوانی گرته ئه‌ستۆ و به‌رده‌وام
به مێهره‌بانی و هه‌ست به مه‌سئولیه‌ته‌وه كاره‌كانی
به‌ره‌وپێش ده‌برد.
هاوێنی ساڵی ١٣٦٢ بۆ مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی چووه ناوچه‌ی
ئالانی سه‌رده‌شت. ئه‌م ئازیزه له بواری سیاسی‌دا به‌رده‌وام
له بیری بردنه سه‌ره‌وه‌ی وشیاری خۆی و هاورێیانیدا بوو،
بۆیه مه‌سئولیه‌تی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی پێ
ئه‌سپێردرا.
هاوێنی ساڵی ٦٢ له گوردانی داڵاهوو سازمان درا و له ناوچه‌ی
كرماشان درێژه‌ی به كار و هه‌ڵسووڕانیدا.
هاورێ جه‌وادی جه‌لیلی، له بواری شعر و شانۆ و نوسینیدا
خاوه‌ن هه‌ستكێی ناسكی هونه‌ری بوو و چه‌ندین به‌رهه‌می شانویی
ئه‌و له ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه نمایش درا كه خۆی
كارگه‌ردانیشی ده‌كرد.
مانگی سه‌رماوه‌زی ١٣٦٢ له ناوچه‌ی سه‌لاس و باوه‌جانی له
حاڵی جێبه‌جێ كردنی مه‌ئموریه‌تكێی ته‌شكیلاتیدا، به‌سه‌ر
مینێك كه دوژمن داینابوو ده‌روات و به‌توندی بریندار ده‌بێت
كه وێرای هه‌وڵی تیمی پزیشكی، پاش ١٤ ساعه‌ت، هاورێ جه‌وادی
جه‌لیلی ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی وشیاری
كۆمه‌ڵه، گیانی له رێگای ئازادی و نه‌مانی هه‌رچه‌شنه
سته‌مێك به‌خت ده‌كا.
یادی له دڵماندا زیندوه و رێگای تێكۆشانی تا گه‌یشتن به
رزگاری یه‌كجاری به‌رده‌وامه. |