|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی، هاورێ
جه‌وادی قائێدی، شۆرشگێری كۆمۆنیست و سیمای خۆراگری نێو
زیندانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌هله‌وی و رژیمی ئیسلامی
هاورێ جه‌وادی قائێدی، ساڵی ١٣٣٠ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی له شاری ره‌شت، چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا.
پاش ته‌واو كردنی ده‌ورانی ده‌بیرستان له ساڵی ٤٩دا چووه
زانكۆی سه‌نعه‌تی له شاری تاران و وێرای تێكۆشانی له ریزی
خوێندكارانی زانكۆدا خه‌باتی سیاسی به ئاشنا بوونی له‌گه‌ڵ
ماركسیزم ده‌ستی پێكرد.
ساڵی ٥٢، ساواكی رژیمی په‌هله‌وی ده‌ستگیری كرد و بۆ ماوی ساڵ
و نیوێك له به‌ندیخانه خرایه ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی
زۆره‌وه كه له‌گه‌ڵ خۆراگری و كۆڵ نه‌دانی ئه‌م ئازیزه
به‌ره‌و روو بوون و سه‌رئه‌نجام له زیندان ئازاد كرا.
له ده‌ورانی راپه‌رین و په‌ره سه‌ندنی خه‌بات و
ناره‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران یه‌كێك له سیما
ناسراوه‌كانی تێكۆشان و خه‌باتی سیاسی ئه‌م ده‌ورانه بوو.
پاش رووخانی رژیمی په‌هله‌وی، هاورێ جه‌واد ساڵی ٥٩ په‌یوه‌ندی
به رێكخراوی ئیتحادی موبارزانی كۆمۆنیسته‌وه گرت و دوای
چه‌ند مانگ به ریزه‌كانی ئه‌م سازمانه‌وه په‌یوه‌ست بوو.
هاروێ جه‌واد كه به زه‌روره‌تی سیاسی و خه‌باتكارانه‌ی
پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌م ده‌وه‌ردا به باشی په‌ی
بردبوو، شێلگیرانه بۆ پێكهێنانی ئه‌و حیزبه هه‌وڵی دا.
له ده‌ورانی كار و چالاكی خۆی له شاری تاران چه‌ندین ئه‌ركی
ته‌شكیلاتی و ئیجرایی وه‌ئه‌ستۆ بوو كه به رێك و پێكی و
جیدیه‌ته‌وه به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یاند.
ئه‌م ئازیزه، به به‌رچاو روونی و هیوا به سه‌ركه‌وتنی بێ
به‌شان و چه‌وساوه‌كان، دژواریه‌كانی سه‌ر رێگای ئه‌م
تێكۆشانه‌ی به باشی ده‌ناسی و رێگای خۆی له جه‌رگه‌ی
كێشمه‌كێشه فیكری و سیاسییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌م دا به باشی
دۆزییه‌وه و هه‌نگاوی پته‌وی بێ رارایی به‌ره‌و پێش هه‌ڵ
ده‌گرت.
رژیمی ئیسلامی وه‌ك هه‌موو رژیمه سه‌رمایه‌دارییه‌كانی دیكه
كه كۆمۆنیسته شۆرشگێره‌كان به دوژمنی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێ،
له جۆزه‌ردانی ساڵی ٦١، هاورێ جه‌وادیان وێرای هاوسه‌ر و
هاورێ تێكۆشه‌ری "مونیره‌ی هاشمی" و "سادقی جه‌وادی" كه برای
شۆرشگێری ئه‌م ئازیزه بوو ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندان كرد.
ئینسان كوژانی رژیمی ئیسلامی له زستانی هه‌مان ساڵدا پاش
ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆراگری سادقی برای هاورێ
جه‌واد به‌ره‌وروو بوون و ئێعدام‌یان كرد و له‌مانگی گه‌لاوێژی
ساڵی ٦٢، هاروێ جه‌وادی قائێدی كۆمۆنیستی شۆرشگێر و تێكۆشه‌ری
دێرینی خه‌بات بۆ كۆمه‌ڵگاییه‌كی یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و
هاورێ تێكۆشانی "مونیره‌ی هاشمی" كه هه‌ر دووكیان به خۆراگری
خۆیان دوژمنیان به چۆك داهێنا، ئێعدام كرد و دژایه‌تییان
له‌گه‌ڵ ئازادی و ئینسانییه‌ت وه‌ك هه‌میشه و ناره‌وا بوونی
خۆیان بۆ جارێكی دیكه، سه‌لماند.
به درێژه پێدان به رێگای هاروێ جواد و سه‌رجه‌م گیان به‌خت
كردوانی رێبازی ئازادی و سۆسیالیزم رێز له یادی ئازیزیان
ده‌گرین. |