|
هاوڕێ كه‌مال ئه‌نساری ناسراو به ماجد ساڵی 1339 له شاری
سنه له دایك بوو. تا ده‌ورانی ده‌بیرستان له شاری سنه
ده‌رسی خوێند. شۆڕشی ساڵی 57 له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی ئاشنا بوو.
له شه‌ڕی 24رۆژه‌ی شاری سنه‌دا به‌شداری كرد. له‌و كاته‌دا
پێشمه‌رگه چریكی فیدایی بوو. دوای ماوه‌یه‌كی كورت په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئه‌م سازمانه نه‌ما و په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت
و بوو به لایه‌نگری كۆمه‌ڵه. ساڵی 61بوو به پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه.
رۆژی 26/6/62 له كاتی جێبه‌جێ كردنی مه‌ئموورێتێكی ته‌شكیلاتی
له شاری سنه كه‌وته كه‌مینی هێزه‌كانی رژیم، بۆ ئه‌وه‌ی كه
به زیندوویی نه‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی رژیم به
كێشانی زامنی نارنجكه‌كه‌ی گیانی له پێناو رزگاری بێبه‌شان و
چه‌وساوه‌كاندا فیدا كرد. |