|
هاوڕێ كه‌مالێ حاجیمیرزایی ناسراو
به "كه‌ماڵ باوه‌ریزی" ساڵی
1337 له ئاوایی باوه‌ریزی شاری
سنه له دایك بوو. له شۆڕشی
57دا به‌شداری كرد و به‌م جۆره
له‌گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی ئاشنا
بوو. به دوای راپه‌ڕیندا
په‌یوه‌ندی به جه‌معییه‌تی دیفاع
له ئازادی و شۆڕش له شاری سنه
گرت. پاشان له ساڵی 58
په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و
شێلگیرانه ده‌ستیدایه خه‌بات
بۆ رابه‌ری كردنی ئیعتراز و
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی
شاری سنه. سه‌ره‌تای هێرشی
دووهه‌می رژیم بۆ سه‌ر كوردستان
بوو به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و
هه‌ڵسووڕاوانه له شه‌ڕی
24رۆژه‌ی شاری سنه‌دا به‌شداری
كرد.
رۆژی 22/5/62 له شه‌ڕی
ده‌ره‌یه‌زان و كه‌لڕكوژی نێوان
سه‌قز و مه‌ریوان و دیوانده‌ره
به پڕیشكی خومپاره گیانی به‌خت
كرد. |