|
هاوڕێ كه‌ریم كه‌لهوری، ساڵی 1339
له ئاوایی داشته‌مری ناوچه‌ی
مهاباد له دایك بووه. راپه‌ڕینی
ساڵی 57 ملیونه‌ها كه‌س له دژی
دام و ده‌زگای پاشایه‌تی رژانه
خیابانه‌كان. كاك كه‌ریم یه‌كێك
له‌و كه‌سانه بوو كه له‌و
خه‌باته‌دا به‌شداری كرد. به
سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ساڵی 57 كاك
كه‌ریم به‌هۆی براكانییه‌وه
له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و رێبازی
شۆڕشگێڕانه‌ی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو.
به‌هۆی هه‌ڵسووڕانی سیاسییه‌وه
چه‌ند جار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
رژیمه‌وه زیندانی كرێ.
سه‌ره‌نجام به دوای ئازاد بوونی
له زیندان په‌یوه‌ندی به
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه گرت و بوو
به پێشمه‌رگه ساڵی 61بۆ
مه‌ئموورییه‌تێكی ته‌شكیلاتی
چووه ناو شاری مهاباد پاش
10سه‌عات مانه‌وه له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی رژمه‌وه گه‌مارۆ درا و
ده‌ستگیریان كرد. رێكه‌وتی
12/3/62 له‌گه‌ڵ 58 كه‌س له
تێكۆشه‌رانی سیاسی شاری مهاباد
له زیندانی ورمێ به شێوه‌یه‌كی
زۆر دڕندانه تیرباران كرێ. |