|
به یادی هاورێ خالێدی فه‌رهادزاده، کادری وشیار وپێشمه‌رگه‌ی
دڵسۆز و شۆرشگێری كۆمه‌ڵه
هاورێ خالێدی فه‌رهادزاده كه له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به
وه‌ستا عه‌وڵڵا ده‌ناسرێته‌وه ساڵی ١٣٣٢ی هه‌تاوی له شاری
بۆكان چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
خوێندنی هه‌تا وه‌رگرتنی مه‌دره‌كی دیپلۆم له شاری بۆكان
درێژه پێدا و له ساڵی ١٣٥٦ له ئه‌نستیتۆی تێكنۆلۆژی له
شاری ورمێ و له به‌شی به‌رق و مكانیك مه‌دره‌كی فه‌وق دیپلۆمی
وه‌رگرت.
هه‌ر له ده‌ورانی خوێندنی بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رچاوه‌یه‌كی
ده‌رامه‌د فێری كاری جۆشكاری و مكانیكی بوو و ئه‌م كاره‌ی
كرده پیشه‌ێ خۆی و له‌م ده‌ورانه‌وه له ناو خه‌ڵكی شاری
بۆكان به وه‌ستا خالێد ده‌ناسراێه‌وه، هاورێ خالێد لاوێكی
خۆشه‌ویست له سه‌ر دڵان بوو. وه‌ستاكارێكی ده‌ست ره‌نگین و
به‌توانا بوو.
په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ربڵاوی له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی
بۆكان پێكهێنابوو، هه‌مووان خۆشیان ده‌ویست، سه‌رمشقی ژیانی
ساده و خۆنه‌ویستی بوو. له كاتی سه‌ختی و ناخۆشیدا تووی هیوا
و هۆمێدی له ناو دڵی هاورێیانیدا ده‌چاند.
هاورێ خالێدی فه‌رهادزاده له ساڵی ١٣٥٥ و دووساڵ پێش ئاشكرا
بوونی فه‌عالییه‌تی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و
هاته ناو ریزی یه‌كێك له حه‌وزه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی
بۆكان و به نهێنی ده‌ستی به فه‌عالییه‌تی سیاسی كرد. هاتنی
هاورێ خالێد بۆ ناو كۆری خه‌باتی سیاسی كۆمه‌ڵه،
تواناییه‌كانی ئه‌وی له كاری وشیاری ده‌رانه و له كاری
رێكخستندا له ناو خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش به چه‌ند قات
برده سه‌رێ. كاتێك كه‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران گۆرا هاورێ
خالێد هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی ده‌وره‌ی خه‌باتی نه‌هێنی خۆی له
هه‌لومه‌رجی تازه‌دا چالاكانه به‌كار هێنا و له جه‌ریانی
خرۆشی جه‌ماوه‌ری ساڵی ١٣٥٧ له دژی رژیمی په‌هله‌وی بوو به
یه‌كێك له سازمانده‌رانی ئه‌و خه‌باته له مه‌نته‌قه‌ی بۆكان
و ده‌ورووبه‌ری.
دواێ رووخانی رژیمی شا، هاورێ خالێد بۆ مه‌ئمووریه‌تێكی
ته‌شكیلاتی له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی ره‌به‌ت
و دواجار ئالانی سه‌رده‌شت كرا.
هاورێ خالێدی فه‌رهادزاده زۆر زوو توانی له ناوچانه‌ش جێگای
خۆی له ناو دڵی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشدا بكاته‌وه و ببێ به
سمیای خۆشه‌ویست. نازناوی وه‌ستا عه‌وڵڵا تایبه‌ت به ئه‌م
ده‌وره‌یه له ژیانی ئه‌و ئازیزه‌مانه.
وه‌ستا عه‌وڵڵا هاورێیه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون بوو. ئه‌و
به‌كرده‌وه ببوو به یه‌كێك له ستوونه‌كانی به‌هێزی رێباز و
شێوه‌ی كار و ئه‌خلاقی كۆمۆنیستی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی ره‌به‌ت
و سه‌رسنووری ئالان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌تگوت ساڵه‌های
ساڵه ده‌یناسن و هاورێیان بووه. ئیستاش یادی
بیره‌وه‌رییه‌كانی وه‌ستا عه‌وڵڵا ده‌مبه‌ده‌م له ناو كۆر و
كۆمه‌ڵی زه‌حمه‌تكێشان له ناوچه‌كانی بۆكان و سه‌رده‌شت
ده‌وترێته‌وه.
هاورێ خالێدی فه‌رهادزاده له جه‌ریانی كار و چالاكی
پێشمه‌رگانه‌دا كه‌سێكی كارزان و جه‌سوور بوو له ئاستی
فارمانده‌یه‌كی لێهاتووی كۆمه‌ڵه‌دا ده‌ور و نه‌قشێكی
كاریگه‌ری له موقاوه‌مه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ
پاراستنی شوێنه ئازادكراوه‌كان له ساڵی ١٣٥٩ له خۆی نواند.
سه‌رئه‌نجام رۆژی ٢٦ی گۆڵانی ١٣٦٢ هاورێ خالێدی فه‌رهادزاده
له جه‌ریانی به‌ڕێوه بردنی مه‌ئمووریه‌تێكی ته‌شكیلاتی له
ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت و له نزیك ئاوایی تیه‌ت گیانی به‌خت
كرد و به ریزی گیان به‌خت كردوانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم
په‌یوه‌ست بوو.
به‌درێژه پێدان به رێبازی هاورێ خالێد و هه‌موو گیان به‌خت
كردوانی ئه‌م رێگایه رێز له یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی
ده‌گرین.
|