|
به یادی پێشمه‌رگه‌ی دلێر و شۆرشگێری كۆمه‌ڵه، هاورێ خه‌لیلی
فه‌تحی
هاورێ خه‌لیلی فه‌تحی ناسراو به خه‌لیل مه‌ران، ساڵی ١٣٣٧ی
هه‌تاوی له ئاوایی مه‌ڕانی سه‌ربه ناوچه‌ی دیوانده‌ڕه چاوی
به‌ژین هه‌ڵێنا.
له ده‌ورانی منداڵییه‌وه باوكی له‌ده‌ستدا و هێشتا
نه‌وجه‌وانێك بوو كه ناچار بوو بۆ یارمه‌تیدان به بژیوی
بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌ست بداته كار كردن. سه‌ره‌تا هه‌ر له
ئاواییه‌كه‌ی خۆیان كاری ده‌كرد و كه ته‌مه‌نی چووه سه‌رتر
ره‌وانه‌ی بازاری كار له شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بوو.
پاش هاتنه سه‌ركاری رژیمی جمهووری ئیسلامی و له‌گه‌ڵ داخرانی
به‌شێك له كارگا و كارخانه‌كانی ئێران هاورێ خه‌لیلیش بێكار
كرا‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌ی دیوانده‌ڕه. له‌م ده‌ورانه‌دا
بوو كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه ئاشنا
بوو تێكه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ هاورێیانی كۆمه‌ڵه ئیمكانی ئه‌وه‌ی
پێدا كه بێته ناو كۆری خه‌باتی سیاسییه‌وه و له‌م
رێگه‌یه‌وه به‌گژ هه‌موو ئه‌و سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تیانه‌دا
بچێ كه خۆی وه‌كوو باقی هاوچاره‌نووسانی به‌ده‌ستیانه‌وه
گرفتار بوون. دوای ماوه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی گرتن سه‌ره‌نجام
به‌ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو و چه‌كی
پارێزگاری له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی به‌ده‌سته‌وه گرت.
هاورێ خه‌لیل له زیره‌كی و خۆین گه‌رمییه‌كی تایبه‌تی
به‌هره‌مه‌ند بوو. زۆر زوو توانی جێگا و شوێنی خۆی له‌ناو ریزی
هاوسه‌نگه‌رانیدا ببینێته‌وه. به‌خێرایی وشیاری سیاسی خۆی
برده سه‌رێ و ئه‌وه‌ی كه فێری ببو به زمانێكی ساكار و پاراو
بۆ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی باس ده‌كرد. هه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌كی
جه‌سور و لێهاتوو بوو و هه‌م موره‌وه‌جێكی دڵسۆز و وشیار.
رێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژی ١٣٦٢ی هه‌تاوی له جه‌ریانی
عه‌مه‌لیاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بۆسه‌ر پایگای
هێزه‌كانی رژیم له ئاوایی خۆش مه‌قام، له‌حاڵێكدا له تیمی
پێشره‌وی بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن‌دا سازمان درا بوو،
ده‌كه‌وێته به‌ر گولله و گیانی له رێگای نه‌مانی
هه‌رچه‌شنه چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك به‌خت ده‌كا.
به‌درێژه پێدان به رێبازی پیرۆز، رێز له یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندوی ده‌گرین. |