|
هاوڕێ خدری محه‌ممه‌دی، ساڵی 1341
له شاری مهاباد هاته دنیاوه.
ساڵی 57 هاته جه‌رگه‌ی خه‌باتی
سیاسییه‌وه و چالاكانه له
شۆڕشی خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی
شادا به‌شداری كرد و له ریزی
پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندان و
ناڕه‌زایه‌تییه
جه‌ماوه‌رییه‌كانیدا بوو. دوای
شۆڕش هه‌ڵسووڕانی خۆی به
جه‌معییه‌تی دیموكرێتیكی رێگای
رزگاری زه‌حمه‌تكێشانی شاری
مهاباد گرێدا و دوای ماوه‌یه‌ك
په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه كرد و
وه‌ك هه‌ڵسووڕاوێكی تێكۆشه‌ر
ده‌ستی به هه‌ڵسووڕان كرد.
كاتی هێرشی یه‌كه‌می جمهووری
ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان له شار
مایه‌وه و به هه‌ڵسووڕانی خۆی
له ناو خوێندكاران و لاوان‌دا
درێژه‌یدا. له هیرشی
دووهه‌می جمهووری ئیسلامیشدا به‌و
ئه‌زموونه‌ی له به‌ر ده‌ستیدا
بوو په‌ره‌ی به هه‌ڵسووڕانی خۆی
له شاری مهابادا و له
هه‌ڵخراندنی ئیعترازه‌كان و
بڵاوكردنی نووسراوه‌كانی كۆمه‌ڵه
و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و
به‌شداری كردن له شه‌ڕه‌كانی نێو
شاری مهاباددا ده‌وری گێڕا. دوای
ماوه‌یه‌ك رژیم شكی تآكرد و
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه
ده‌ستگیر و زیندانی كرێ به‌ڵام
به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری پێویست
ئازاد كرێ.
به‌هاری ساڵی 60 هاته به‌شی
عه‌له‌نی ته‌شكیلات و به ریزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست بوو رێكه‌وتی 30/11/62
له شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی
جمهووری ئیسلامی له نیزیك شاری
سه‌قز گیانی به‌خت كرد. |