|
به‌رِێزه
یادی پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
جه‌سووری كۆمه‌ڵه هاورێ مادێحی
ئه‌ره‌كه‌ش
هاورێ مادێحی ئه‌ره‌كه‌ش ساڵی
1343ی هه‌تاوی له شاری سنه و
له ناو خێزانێكی زه‌حمه‌تكێشدا
له‌دایك بوو.
ته‌مه‌نی زۆر كه‌م بوو كه باوكی
له‌ه‌ستدا و هه‌ژاری له جاران
زیاتر باڵی به‌سه‌ر
به‌ماڵه‌كه‌یاندا كێشا و هاورێ
مادێحیش ناچار بوو كه بۆ دابین
كردنی بژیوی ژیانیان كار بكات،
هه‌ر بۆیه له كارگه‌یه‌كی
شیرینی په‌زی مه‌شغوڵی كار بوو
وه هه‌ر له منداڵی‌دا تامی تاڵی
چه‌وسانه‌وه‌ی چێشت، ده‌رامه‌دی
له‌و كارگه‌یه زۆر كه‌م بوو به
جۆرێك كه جوابه‌ره‌وه‌ی
به‌رێچوونی خێزانه‌كه‌یان نه‌بوو،
ئه‌م تازه لاوه به دوای كاردا
هه‌ڵوه‌دای شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان بوو وه 5 ساڵ له
شوێنه جوراوجوره‌كاندا كرێكاری
كرد و چه‌وسایه‌وه تا بتوانێت
یارمه‌تییه‌ك به ژیانی
هه‌ژارانه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا
بگه‌ینێت.
وه‌ك زۆربه‌ی لاوانی ئه‌و
سه‌رده‌مه هاورێ مادێحیش له
ئیعترازات و خۆپیشاندانه‌كانی دژ
به رژیمی په‌هله‌وی به‌شداری
كرد، دواتر و به هاتنه سه‌ركاری
رژیمی جمهوری ئیسلامیش زۆر زوو
په‌ی به ناوه‌رۆكی دژی ئینسانی
ئه‌و رژیمه برد و پێویستی خه‌بات
و تێكۆشان له دژی ئه‌و نیزامه
سه‌ركوتگه‌ره‌ی ده‌رك كرد.
له هێرشی دووهه‌می رژیم بۆ سه‌ر
كوردستان هاورێ مادێح لاوێكی 16
ساڵ ته‌مه‌ن بوو و به هه‌موو
توانایه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و
هێرشه بوو و ماندووی نه‌ناسانه
درێژه‌ی به خه‌بات و تێكۆشان دا.
ساڵ 1360 هاته ناو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و به
درێژه‌ی خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌شی
دا ماندووی نه‌ناسانه بۆ هه‌موو
مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی
ئاماده بوو، له شه‌رِه
حه‌ماسیه‌كانی حاجی ئاوای شاری
سنه، دۆلاَوی
كامیاران، كه‌ڵه‌كه‌جار و خیابانی
سیروس و ده‌یان عه‌مه‌لیاتی
گه‌وره و بچوكی تر چالاكانه
به‌شداری كرد.
له مه‌ودای ژیانی
پێشمه‌رگانه‌یدا به‌رده‌وام
خه‌ریكی خۆ ته‌یار كردن به هێزی
ووشیاری سیاسی و شۆرشگێرانه
بوو، به‌خێرایی له ناو دڵی
زه‌حمه‌تكێشاندا جێی خۆی
ده‌كرده‌وه و ئه‌بوو به
خۆشه‌ویستیان.
ئاخری مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی
هاورێ مادێحی ئه‌ره‌كه‌ش شه‌رِی
سه‌ركه‌وتووانه‌ی گرتنی پایه‌گای
به‌كرێ گیراوانی جمهوری ئیسلامی
له ئاوایی باینچۆی ناوچه‌ی سنه
بوو كه رێكه‌وتی 4ی جوزه‌ردانی
ساڵی 62 به‌رِێوه
چوو، به‌داخه‌وه ئه‌م هاورێ
كۆمۆنیسته‌مان له‌م شه‌رِه‌دا
كه‌وته به‌ر گوله‌ی پارێزه‌رانی
جه‌هل و دواكه‌وتووی و دڵه
گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له
لێدان كه‌وت و درێژه‌ی رێگای به
هاوسه‌نگه‌رانی سپارد.
یادی به‌رێزه و رێگای پرِ
له رێبواری وه‌فادار |