|
به‌یادی هاوڕێ هاوسه‌نگه‌ر
مه‌حیه‌دینی ڕه‌زایی پێشه‌رگه‌ی
وشیار و شۆڕشگێڕی كۆمه‌ڵه
هاوڕێ مه‌حیه‌دینی ڕه‌زای كه له
نیو هاوڕێیانی دا به فه‌خره
ده‌ناسرا ساڵی
1342 له داوێنی
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی
ئاوای باوه‌رێزی په‌نا شاری سنه
چاوی به‌ژین هه‌لێنا،به‌هۆی ده‌ست
ته‌نگی بنه‌ماڵه له ده‌وره‌ی
سه‌ره‌تای زیاتر نه‌یتوانی درێژ
به خوێندن بدات و وه‌ك هه‌ر
مناڵه هه‌ژارێك له هه‌موو جۆره
نیعمه‌تێكی ئینسانی بێ به‌هره
مایه‌وه.
سه‌ڕه‌ڕای ته‌مه‌نی كه‌می ، هاوڕێ
فه‌خره به‌شورو شه‌وقه‌وه له
ده‌ربڕینی ڕق و بێزاری خۆی
ده‌رهه‌ق به نیزامی چه‌وسێنه‌ری
په‌هله‌وی له ساڵی ١٣٥٧ دا
به‌شداری كرد ،دواتر و
به‌ده‌ركه‌وتنی سیمای واقعی ڕژێمی
تازه به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتوی
ئیسلامیش تێكۆشانی خۆی به
خه‌باتی ڕه‌واو به‌رهه‌قی
كرێكاران وزه‌حمه‌تكێشانه‌وه كه
كۆمه‌ڵه نوێنه‌ری بوو گری دا،
هه‌ر ئێستاش خه‌ڵكی ئاوای
باوه‌رێز له بیریانه كه له
هێرشی داگیركه‌رانی كۆماری
ئیسلامی له ساڵی ١٣٥٩ ئه‌رته‌شی
سه‌ركوتكه‌ر به نیاز بوو بۆ
جێبه‌جێ كردنی پیلانه‌كه‌ێ له
ئاوای باوه‌رێزه‌وه ده‌وری شاری
سنه بداته‌وه ، لاوێكی جوسوور و
دلێر
كه هه‌ر هاورێ فه‌خره بوو هانی
ده‌دان كه هيرش به‌رنه سه‌ر
ستوونی نێزامی دوژمن و تێكی
بشكێنن .
هاورێ فه‌خره به سیاسه‌تی
شورشگێرانه‌ی كومه‌له سه‌باره‌ت
به به رژه‌وه‌ندی زه‌حمه‌تكێشان
ئاشنا بوو، چونكه خۆی روله‌ی
خێزانیكی زه‌حمه‌تكێش بوو وه
سه‌ختی ژیانی هه‌ژارانه‌و كاری
كشت و كاڵ ببوه هۆی ده‌س
هه‌ڵگرتنی له خویندن، به‌ڵام
بیری تیژ وجه‌ساره‌تی كه‌م وێنه‌ی
ئه‌م خۆشه‌ویسته ،له هه‌مان
حاڵ‌دا هه‌ڵسوران بۆوه‌دیهاتنی
ئامانجه كانی كۆمه‌ڵه سیمایكی
خۆشه‌ویستی له ناو جه‌ماوه‌ردا
پێ به‌خشی بوو .
زستانی ساڵی ١٣٦١ هاوڕێ فه‌خره
به‌ڕه‌سمی هاته نیو ڕیزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و
وره‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌وه له‌م
به‌شه له ته‌شكیلات هه‌ڵسوڕانی
خۆی درێژه پێدا .
له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان داده‌نیشت
و سیاسه‌ت وڕێبازی كۆمه‌ڵه‌ی بۆ
ڕوون ده‌كرده‌وه و له هه‌موو
فورسه‌تێك بۆ ته‌بلیغ له‌ناو
هاوچینه‌كانی كه‌ڵكی وه‌رئه‌گرت و
ماندویی نه‌ده‌ناسی .
گه‌رچی ته‌مه‌نی ژیانی
پێشمه‌رگانه‌ی هاوڕێ فه‌خره زۆری
نه‌خایاند به‌ڵام له‌و ماوه
كورته‌دا ئازایه‌تی و شۆڕشگێڕ
بوونی خۆی به هه‌موان نیشان دا ،
ئه‌م لاوه وشیارو كۆمۆنیسته ،
سه‌رئه‌نجام له
زه‌نجیره‌عه‌مه‌لیاته‌كانی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌دژی
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی
، ڕێكه‌وتی ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌رزی ساڵی
١٣٦٢ له كه‌مینی جاده‌ی مهاباد
سه‌رده‌شت دلێرانه له دژی
دوژمنانی چینی كرێكار ڕاوه‌ستا و
شه‌ڕی كرد، به‌داخه‌وه كاتی
كۆكردنه‌وه ى ده‌سكه‌وته‌كانی
ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌وێته به‌ر
گوله‌ی پارێزه‌رانی جه‌هل و
دواكه‌وتوی و گیانی ئازیزی
پێشكه‌ش به سه‌ر كه‌وتنی شۆڕشی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان كرد .
به‌درێژه‌دان به ڕێگای هاوڕێ
مه‌حیه‌دینی ڕه‌زای ناسراو به
فه‌خره‌ی باوه‌ریز ڕێز له یادی
ئازیز‌و خۆشه‌ویستی ده‌گرین |