|
هاوڕێ مه‌حموودی سه‌لیمی بڕۆیش كانی، ساڵی 1342 له ئاوایی
بڕۆیش كانی ناوچه‌ی بانه له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی
له ئاوایی خۆیاندا خوێند و بۆ درێژه‌ی خوێندن چووه شاری
بانه. به شوڕ و شه‌وقێكی زۆره‌وه وه‌ك لاوێكی شۆڕشگێڕ له
خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 57دا به دژی رژیمی شا به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد. به‌هاری 59 رووی كرده پێشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه و بوو به پێشمه‌رگه. بۆ ماوه‌ی 1ساڵ له مه‌قه‌ڕه
مه‌ركه‌زییه‌كانی كۆمه‌ڵه وه‌ك په‌یكی نامه‌به‌ر كاری
ده‌كرد. رێكه‌وتی 18/3/62 له عه‌مه‌لیاتێكی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه له دژی هێزه‌كانی رژیم له نێوان كۆخان و حه‌سه‌ن
ئاوادا گیانی به‌خت كرد. |