|
به یادی هاورێی مه‌نسور عه‌زیمی
تێكۆشه‌ری ماندو نه‌ناسی كۆمه‌له
هه‌رچه‌ند هاوری مه‌نسور زۆربه‌ی
ته‌مه‌نی شۆرشگێرانه‌ی له
ته‌شكیلاتی نهێنی دا تێپه ڕ كرد ،
به‌ڵام كاتێك هه‌واڵی ئیعدامی
بڵاو بوو وه ، غه‌می له‌ده‌ست
دانی ئه‌و كۆمۆنیسته كۆڕی خێزانی
كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی بۆكان و مهابادی
داگرت ،ئاخر ئه‌وان خۆشه ویستێك
،یاوارو دڵسۆزێك ،وه‌به‌كورتی
ڕابه‌رێكیان له ده‌ست دابوو .
سه‌ره‌تای به‌شداری هاوڕێ
مه‌نسوور له‌خه‌باتی سیاسی دا له
ساڵی ١٣٥٦ وه ،له ده‌ست پێكردنی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران دژی ڕژێمی
په‌هله‌وی بوو،هه‌رله‌م
ده‌ورانه‌دابوو كه له‌گه‌ڵ عیلمی
ڕزگاری به‌خشی ماركسیزم ئاشنابوو
.
دوای ڕاپه‌ڕین هاوڕێ مه‌نسوور
یه‌كێك له هه‌ڵسوڕاوانی نێو
جه‌معیه‌تی ڕێگای ڕزگاری شاری
مه‌هاباد بوو ،هه‌ر له‌و
سه‌رده‌مه‌شدا هاته ریزی فه
عاليني كۆمه‌ڵه‌وه و به‌هه‌موو
هێزو توانایه‌وه بۆ به‌ره‌و پێش
بردنی ئه‌ركه‌كانی تێكۆشا .
ئه‌م خۆشه‌ویسته له زومره‌ی
ئه‌و شۆڕشگێڕانه بوو كه
هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا له‌هه‌ر
گۆشه‌یه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌كی
خه‌باتكارانه هه‌بێت به‌گه‌رمی
تێدا به‌شداری بكات ، به‌شداری
چه‌كدارانه‌ی هاوڕێ مه‌نسور له
شه‌ڕی زه‌حمه‌تكێشان دژی
ده‌ره‌به‌گ و كۆنه‌په‌رستان له
كه‌ره‌فتوو،هه‌روه‌ها به‌شداری
چالاكانه‌ی له شه‌ری نه‌وروزی
خویناوی سالی ٥٨ی سنه‌دا،نمونه‌یك
له فیداكاریه‌كانی ئه‌ۆ
سه‌رده‌مه‌ی ئه‌ون.
دوای هیرشی هیزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی
بۆ سه‌ر كوردستان له موردادی
١٣٥٨ دا هاوری مه‌نسوور بوو به
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه،به‌ڵام
دواتر له لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه
بۆ كاری نهێنی نێردرایه شاری
مه‌هاباد.
یه‌كێك له خسوسیاتی به‌رچاوی
هاوری مه‌نسوور تێكه‌ڵاوی له
گه‌ڵ كومه‌ڵانی زه‌حمه‌تكێش
بوو،ئه‌و تێكه‌ڵاو بوونه ببووه
هۆی ئه‌وه‌ی كه له یارمه‌تی
ئه‌ۆ هه‌موو دوست و ئاشنایه،بۆ
جێ به جێ كردنی ئه‌ركه پێ
سپێردراوه‌كان كه‌ڵك ۆه‌ر بگرێ.
ئه‌م هاوریه یه‌كیك له
به‌رچاوترین ته‌راحانی موسادره‌ی
شێركه‌تی ته‌عاونی و هه‌ر وه‌ها
رادیو مه‌هاباد بوو،خۆی له جێ
به جێ كردنی هه‌ر دوو
ته‌رحه‌كه‌دا به‌شداری چالاكانه‌ی
هه‌بوو.
هاوری مه‌نسوور هه‌رچێ خه‌لاقیه‌ت
و لێهاتووی بوو،له پێناوئامانجی
به‌رزی رزگاری كریكاران و
زه‌حمه‌تكێشاندا خستیه گه‌ڕ،له
ڕه‌وتی وه‌ها هه‌ڵسورانێك دا بوو
كه له لایه‌ن پولیسه‌وه شناسای
كرا‌و له مانگی گه‌لاو‌ێژی ساڵی
٦١دا ده‌سگیر كرا،به‌م جوره
زیندان بوو به مه‌یدانێكی تری
خه‌باتی شۆرشگیرانه بۆ ئه‌م
خوشه‌ویسته،دوژمن له مێژ بوو
ده‌ی ناسی و زانیاری له
بارێه‌وه هه‌بوو،هه‌ر به‌ۆ
بۆنه‌وه خیرا خستیانه ژێر
درندانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌وه.
به‌ڵێ،هاوری مه‌نسوور وه‌ك
كومونیستیكی زیندانی سه‌ره‌رای
هه‌موو زه‌خت و ئه‌شكه‌نجه‌یكی
وه‌حشیانه‌ی به‌كریگیراوانی
كۆماری ئیسلامی،له سه‌ر
به‌رژه‌وندی چینایه‌تی و
شه‌رافه‌تی كومونیستی خوی پێداگری
كرد.
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه
دوای ناكام هێشتنه‌وه‌ی هه‌موو
ته‌قه‌لاێكی جه‌لادان ، هاوری
مه‌نسووری عه‌زیمی ،به ده‌سرێژی
جوخه‌ی ئیعدامی رژیم له
به‌ره‌به‌ێانیكی زستانی ساڵی
١٣٦٢دا دڵی كه‌یلی خوشه‌ویستی له
لێدان كه‌وت.
بژی یادی ئازیز و خوشه‌ویستی
هاوری مه‌نسووری عه‌زیمی. |