|
به یادى كرێكارى وشیار و
پێشمه‌رگه‌ى فیداكارى كۆمه‌ڵه
هاورێ مه‌نسوورى خان عه‌لى زاده
هاورێ مه‌نسوورى خان عه‌لى
زاده ناسراو به مه‌نسوور ((
حه‌سار چه‌رمگ )) ساڵى 1340 له
ناو خێزانێكى زه‌حمه‌تكێشى ئاواى
حه‌سار چه‌رمگ سه‌ر به ناوچه‌ى
دیوانده‌ره له دایك بوو.
ده‌ست ته‌نگى و هه‌ژارى
بنه‌ماڵه ئیجازه‌ى نه‌دا تا
هاورێ مه‌نسوور له ده‌وره‌ى
سه‌ره‌تایی زیاتر ده‌رس بخوێنێ و
سه‌ره‌رِاى
ته‌مه‌نى كه‌مى ده‌ستى دایه كارى
سه‌ختى مه‌زراو شان به شانى
بنه‌ماڵه‌كه‌ى ئاره‌قه‌ى ده‌رِشت،
لێره‌وه له‌گه‌ڵ رِه‌نج
و چه‌وسانه‌وه ئاشنا بوو.
وه‌ك زۆربه‌ى لاوانى ئه‌و
سه‌رده‌مه هاورێ مه‌نسووریش به
گه‌رم و گورِیه‌وه
له رِاپه‌رینه
جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى ساڵی 1357
به‌شدارى كرد و له فه‌زاى ئه‌و
كاته بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ى ئاستى
وشیارى سیاسی كه‌ڵكى وه‌رگرت.
پاش رِووخانى
رِژیمى
شا و به درێژه دان به خه‌بات
له دژی مالكان و كۆنه
په‌ره‌ستان هاورێ مه‌نسوور
ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ركه‌وت كه دوژمنى
سه‌ره‌كى زه‌حمه‌ت كێشان نه‌ك رِژیمى
شا به‌ڵكو نیزامى سه‌رمایه‌داریه
كه ج ا یش پاش رِژیمى
په‌هله‌وى پاراستنى ئه‌و نیزامه
نگریسه‌و مه‌ینه‌ت باره‌ی گرتۆته
ئه‌ستۆ، بۆیه رِووى
دژایه‌تى كرده رژیمى تازه و
به‌هارى ساڵی 1359 په‌یوه‌ندى به
ته‌شكیلاتى كۆمه‌ڵه‌وه گرت.
هاورىَ
مه‌نسوور له‌و ده‌ورتانه‌دا
هه‌ڵسوورانى سیاسی و شۆرشگێرِانه‌ى
دژى سیاسه‌تى سه‌رباز گیری و باقی
پیلانه دژه ئینسانیه‌كانى رژیم
درێژه پێدا به‌و بۆنه‌وه چه‌ند
جار كه‌وته به‌ر چاوى
به‌كرێگیراوانى رژیم كه هه‌ر جار
ده‌یانهه‌ویست بیگرن به زیره‌كى
و جه‌ساره‌ته‌وه خۆی ده‌رباز
ده‌كرد و پیلانى ئه‌وانى پوچه‌ڵ
ده‌كرده‌وه.
هاوینى ساڵی 1361 هاته نێو
ریزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى
كۆمه‌ڵه و دواى تێپه‌رِ
كردنى ده‌وره‌ى ئنفجارات كرا به
مه‌سئولی ئنفجاراتى هێزى كاوه،
لێزانى و داهێنه‌رى له‌و كاره‌دا،
له‌سه‌ره خۆی و لێبرِاوى
به جێگا له عه‌مه‌لیاته‌كاندا
بۆ هاورێیانى جێگاى فێر بوون بوو.
له ده‌ورانى پێشمه‌رگایه‌تى دا
هیچ فورسه‌تێكى بۆ ته‌بلیغ و
ته‌رویجى ئامانجه‌كانى كۆمه‌ڵه
له ناو جه‌ماوه‌ر دا له ده‌ست
نه‌ده‌دا، به متانه‌ت و
دڵسۆزیه‌وه له‌گه‌ڵیان
هه‌ڵسووكه‌وتى ده‌كرد و ببوو به
رِوخسارێكى
خۆشه‌ویستى هه‌مووان.
سه‌ره‌نجام هاورێ مه‌نسوورى خان
عه‌لی زاده ناسراو به مه‌نسوور
حه‌سار چه‌رمگ له شه‌رِی
قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه‌كانى
كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركووت
گه‌ره‌كانى ج ا كه رۆژی 21ى
گه‌لاوێژى ساڵی 1362 له
ده‌ره‌گه‌زان رِووى
دا، كه‌ته به‌ر پریشكى تۆپی
دوژمن و گیانى كرده فیدای
ئامانجى به‌رز و شكۆدارى
سۆسیالیزم.
به درێژه‌دان به رێگاى رێز
له یادى ئازیز و خۆشه‌ویستى
ده‌گرین. |