|
به یادى هه‌ڵسورِاوى
شۆرشگێری كۆمه‌ڵه و سیماى
موقاوه‌مه‌تى نێو زیندانه‌كانى ج
ا، هاورىَ
مه‌نسوورى موحه‌مه‌دى
هاورێ مه‌نسورى موحه‌مه‌دى
یه‌كێك له هه‌ڵسورِاوانى
ته‌شكیلاتى نهێنی له شارى سه‌قز
بوو كه خه‌رمانانى ساڵی 1362 به
ده‌ستى جنایه‌تكارانى ج ا له
زیندانى سه‌قز تیر باران كرا.
هاورىَ
دواى 28ى موردادى ساڵی 1358 و به
شوێن هێرشی هێوه‌كانى رژیم بۆ
كوردستان به ریزى ته‌شكیلاتى
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو، وه‌ك
لایه‌نگرێكى ته‌شكیلاتى كارى
كردوو ئه‌رك و مه‌سئولیه‌تى
جۆراوجۆرى له ته‌شكیلاتى نهێنى
كۆمه‌ڵه له شارى سه‌قز به
ئه‌ستۆ گرت و دڵسۆزانه وه‌ك
كۆمۆنیستێكى وشیار تێكۆشا.
هاورێ مه‌نسوور دوو جار له
لایه‌ن هێزه‌كانى رژیمه‌وه
ده‌ستگیر و خرایه ژێر
وه‌حشیانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌كان،
ئه‌وه‌ڵین جار له جه‌ریانى
نه‌ورۆزى خوێناوى شارى سنه له
ساڵی 1358 و جارى دووهه‌میش له
شاری سه‌قز ده‌سگیر كرا‌و له‌و
ماوه‌یه‌دا كه‌وته به‌ر درِندانه
ترین ئه‌شكه‌نجه‌وه، ده‌موچاو و
ته‌واوى ئه‌ندامه‌كانى له‌شی به
ئاگری سیگار سوتێنرا كه‌چی هاورێ
مه‌نسوور به رِاوه‌ستانى
حه‌ماسی خۆی و نه‌دركاندنى
نهێنیه‌كان ج ا وه‌ته‌نگ هێنا
بوو.
ئاغخرین جار كه ئه‌م هاورێیه
ده‌ستگیر كرا ساڵى 61 و له
جه‌ریانى هیرشی رژیم بۆ سه‌ر
ته‌شكیلاتى نهێنی شارى سه‌قز بوو،
ئه‌م جاره كه به‌كرێگیراوانى
له ئه‌شكه‌نجه‌دانى ئه‌و
كۆمۆنیسته شۆرشگێره خۆیان ناكام
دیی، بۆ تێكشكانى رِاوه‌ستانى
هاورِی
مه‌نسور واناساندیان كه گۆیا
تۆبه‌ى كردووه، به‌ڵام ئه‌و
پیلانه ره‌زیلانه‌ش له لایه‌ن
هاورىَ
مه‌نسوره‌وه پوچه‌ڵ كرایه‌وه،
ئه‌و به ئیمانى قوڵى به رێبازى
كه هه‌مان رزگارى چینى كرێكار و
چه‌ساوه بوو، بێ ره‌حمانه‌ترین
ئازارى جسمى و رۆحى ته‌حمول كردوو
پاسدارانى جه‌هل و سه‌رمایه‌ى
ناكام هێشته‌وه.
به‌م جۆره ئه‌شكه‌نجه‌گرانى
رژیم له‌و په‌رِی
زه‌بوونى دا له یه‌كێك له
رۆژه‌كانى مانگى خه‌رمانانى ساڵی
1362 ئێعدام‌یان كردوو و كۆتاى به
ژیانى پرِ
له شانازى هاورىَ
مه‌نسوور هات.
ئه‌و هاورىَ
خۆشه‌ویسته له ته‌شكیلاتى نهێنى
كۆمه‌ڵه له شارى سه‌قز
مه‌سئولیه‌تى به‌شی ئینتشاراتى
به ئه‌ستۆ بوو، هاورێ مه‌نسوورى
موحه‌مه‌دى سیماى به‌رجه‌سته‌و
مقاوه‌مه‌ت له زیندان بوو، یادى
رِه‌زمه‌ندگى
و رِاوه‌ستانى
له به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌كان و
ئیمانى به رێبازى پیرۆزى
هه‌میشه‌و دایم له دڵمان دا
زیندوه. |