|
به‌یادی هاوڕێ مه‌عروفی
كه‌مانگه‌ر پێشمه‌رگه‌ی پێشڕه‌و و
دڵسۆزی كۆمه‌ڵه
سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تی هاوڕێ
مه‌عروفی كه‌مانگه‌ر له گه‌ڵ
خه‌باتی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ساڵی ١٣٥٧، ئه‌و كاتانه وا له
ئاكامی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری
ئازادی خوازی ئیران حاكمیه‌تی
سته‌مكاری په‌هله‌وی خرایه ناو
گۆڕێك كه به حوكمی مێژو جێگای
هه‌ر زاڵم و چه‌وسێنه‌رێكه.
هاوڕێ مه‌عروف له‌و سه‌رده‌مه‌دا
و بۆ ده‌سته به‌ركردنی مافه
ئینسانیه‌كانی و بۆ هه‌ڵكێشانی
هه‌ناسه‌یكی به‌دوور له سه‌ركوت،
وه‌ك دڵۆپێك له ده‌ریای خرۆشاوی
ڕق و بێزاری له هه‌ڵاواردن و
ژێرده‌سته‌ی ، له دژی ڕژێمی شا
هاته مه‌یدان و به‌گه‌رم و
گوڕیه‌وه هه‌ڵسوڕا.
به هۆی براكه‌یه‌وه یانی هاوڕێی
گیانبه خت كردوو ڕه‌ئوفی
كه‌مانگه‌ر كه له سه‌فه‌ری
یارمه‌تی گه‌ێاندن به خه‌ڵكی
توركمه‌ن له سه‌ره‌تای ساڵی ٥٨
گیانی به‌خت كرد، هاوڕێ مه‌عروف
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و ڕێبازه
شۆڕشگێڕانه‌كه‌ی ئاشنا بوو وه
هه‌ر له‌و كاته‌وه به هه‌ڵسوڕان
له جه‌معیه‌تی دیفاع له ئازادی
و ئینقلاب له‌شاری سنه بوو به
تێكۆشه‌رێكی چالاكی كۆمه‌ڵه.
هاوینی ساڵی ١٣٥٨ هاوڕێ مه‌عروف
بوو به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه،
ئه‌ركی پێ سپێردرا و له جێ به
جێ كردنی مه‌ئموریه‌ته
ته‌شكیلاتیه‌كاندا ماندوی
نه‌ناسانه كاری كرد، له چالاكی
سیاسی و نیزامی هێزی پێشمه‌رگه‌ڕ
كۆمه‌ڵه له ناوچه‌كانی،
هه‌ورامان، كامیاران و سه‌رده‌شت
ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاوی گیرا، بۆ
بردنه سه‌ری ئاستی وشیاری سیاسی
خۆی تێده‌كۆش و ئه‌وه‌ی فێری
ده‌بوو ، فێری هاوڕیانی ده‌كرد.
كاتێك ساڵی ٦١ بۆ كامیاران كه
خۆی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بوو
گه‌ڕایه‌وه مه‌سئولیه‌تی
ده‌سته‌یه‌ك له هاوڕیانی
پێشمه‌رگه‌ی خرایه سه‌رشان كه
زور به ڕێك و پێكییه‌وه ئه‌و
ئه‌ركه‌ی ڕاپه‌ڕاند.
ساڵی ١٣٦٢ به‌ڕێ كرایه ناوچه
داگیر كراوه‌كان كه له‌و
به‌شه‌شدا به‌وره‌ێكی
شۆڕشگێڕانه‌وه هه‌ڵسوڕا.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی
هاوڕێ مه‌عروف شه‌ڕی گه‌وره و
به‌ربڵاوی ئالانی سه‌رده‌شت بوو،
ئه‌م خۆشه‌ویسته به
مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی له
گه‌ڵ هاوڕیانی له‌و ناوچه‌یه
بوو، له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداریان
كرد و قاره‌مانه‌تییان نواند، له
جه‌ریانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا و له
په‌لاماری دلێرانه‌ی ڕۆژی ٢٦
ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٦٢ له جه‌بهه‌ی
گروێس ی ئالان هاوڕێ مه‌عروفی
كه‌مانگه‌ر پێشمه‌رگه‌ی جه‌سورو
لێهاتوی كۆمه‌ڵه، كه‌وته به‌ر
گولله‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی
و گیانی نایه پێناو ڕزگاری
چه‌وساوان و به‌ش مه‌ینه‌تان .
یادی به‌ڕێزه و ڕێگای پڕ له
ڕێبواری ماندویی نه‌ناسه .
|