|
به‌رز و به‌ڕێز بیت یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی هاوڕی ماشاڵای
فه‌خری شه‌یخ و ئیسلامی
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و شۆڕشگێری
كۆمه‌ڵه
هاری ماشاڵا كه ریزه‌كانی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا به
جه‌ماڵ سنه‌یی ناسراوه، ساڵی
1342ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له
گه‌ره‌كی تازاوه‌ی شاری سنه
چاووی به‌ژین پشكووت.
ده‌ورانی منداڵی و خوێندنی ئه‌م
ئازیزه تێكه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ كار و
ره‌نج و بۆ یارمه‌تیدان به باری
گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له
كارگه‌یه‌كی بچوكدا كاری ده‌كرد.
له سه‌ره‌تای ژیانی لاویه‌تی
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له تێكۆشه‌رانی
ماركسیست ئاشنا بوو و به
خوێندنه‌وه‌ی مێژووی راستیه‌كانی
ژیان و تێكۆشانی چینی كرێكار،
سه‌رنجی به‌ره‌و لای مه‌سایلی
سیاسی راكێشرا و پێنایه رێبازی
خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌وه.
شۆڕشی دژی پاشایه‌تی ساڵی 1357
له ئێران، مه‌یدانێك بۆ تێكۆشانی
سیاسی ئه‌م ئازیزه بوو كه تێیدا
چتلاكانه به‌شداری كرد و گه‌لێك
ئه‌زموونی به‌ده‌ست هێنا.
پاش ئه‌وه‌ی كه رژیمی په‌هله‌وی
به ده‌ست جه‌ماوه‌ری
ئازادیخوازه‌وه رووخا، به
دانانی كتیبخانه‌یه‌ك له
گه‌ڕه‌كی تازاوا، هه‌وڵیدا تا
بیری ماركسیتی له نێو
زه‌حمه‌تكێشان و لاوانی ئه‌و
گه‌ڕه‌كه‌دا په‌ره پێ بدات.
دوای هێرشی رژیمی ئیسلامی و ئاگر
باران كردنی شاری سنه، له شار
مایه‌وه و به شێوه‌ی نه‌هێنی
هه‌ڵسووڕانی سیاسی خۆی درێژه
پێدا.
به هاتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه
بۆ شاره‌كان و له كاتی به‌رپا
بوونی بنكه‌كان، یه‌كێك له
تێكۆشه‌رانی دڵسۆز له
به‌رێوه‌بردنی بنكه‌ی
گه‌ره‌كه‌كان بوو. له‌م
ده‌روانه‌دا له‌گه‌ڵ سازمانی
په‌یكار په‌یوه‌ندی گرت و خه‌باتی
خۆی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و
سازمانه رێكخست.
به دووباره بوونه‌وه‌ی هێرشی
رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر شاری سنه
و ئه‌و خۆراگریه مێژوویه‌ی كه
به نه‌ورۆزی خوێناوی ناسراوه،
هاوری ماشاڵا به وره‌یه‌كی به‌رز
و شۆڕشگێرانه‌وه به‌شداری تێیدا
كرد و فیداكاری له خۆی نواند.
دوای ئه‌وه‌ی كه رژیم به زه‌بری
ئاگر و ئاسن و كوشتاری خه‌ڵكی
بێتاوانی شار توانی هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی له‌وێ نیشته‌جی
بكات، هاورێ ماشاڵا بۆ درێژه‌دان
به كار و هه‌ڵسوڕانی سیاسی له
شار هاته ده‌رێ.
به‌هاری ساڵی 1361 سیاسیه‌ت و
رێبازی ته‌شكیلاتی بۆ دریژه‌دان
به تێكۆشانی خۆی هه‌ڵبژارد و
به‌ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
به هۆی لێهاتووییه‌وه
مه‌سئولیه‌تی ده‌سته‌یه‌ك له
پێشمه‌رگه‌كانی خرایه سه‌ر شان
كه له‌و په‌ڕی دڵسۆزی به‌رانبه‌ر
به هاورێیانی و خۆنویستی و
فیداكاری نواندن كاره‌كانی
به‌ڕیوه ده‌برد.
ریكه‌وتی 12ی گۆڵانی 1362 له
جه‌ریانی به‌ڕیوه‌بردنی
عه‌مه‌لیاتی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه كه له ناو شاری
مه‌هاباد ئه‌نجام درا، له كاتی
په‌لامار بردن بۆ سه‌ر دوژمنان،
هاورێ ماشاڵای فه‌خری شه‌یخ و
ئیسلامی ناسراو به جه‌ماڵ سنه‌یی
شۆڕشگێڕی كۆمۆنیست و پێشمه‌رگه‌ی
تێكۆشه‌ری كۆمه‌ڵه به توندی
بریندار ده‌بێت كه به‌داخه‌ه‌و
پاش چه‌ند ساعه‌ت گیانی
له‌ده‌ستدا و به ریزی گیانبه‌خت
كردووانی سوسیالیزم په‌یوه‌ست
ده‌بێت.
یادی ئازیزی بۆ هه‌تا هه‌تایه
زیندووه. |