|
"به‌رێز بێت یادى هاورێ مه‌هدى
ئاقا به‌یگى پێشمه‌رگه‌ى جه‌سور و
فیداكارى كۆمه‌ڵه"
هاورێ مه‌هدى ئاقا به‌یگى
ناسراو به سادق سه‌ره‌تاكانى
ساڵى 1361ى هه‌تاوى به عه‌شق به
رزگارى چینى به‌ش مه‌ینه‌تى
كۆمه‌ڵگا خۆى گه‌یانده ریزه‌كانى
هێزى پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه و دواى
تێپه‌ر كردنى
ده‌ور ه‌ى ئاموزشى سیاسى نیزامى
به ره‌سمى بوو به پێشمه‌رگه.
له جه‌ریانى پێشمه‌رگایه‌تىدا
به‌و په‌رى
دلسۆزیه‌وه له گه‌ل خه‌لكی
زه‌حمه‌تكێش هه‌لس و كه‌وتی
ده‌كرد و بۆ چاره‌سه‌ركردنى
گیروگرفته‌كانیان تێده‌كۆشا. له
هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ فێر بوونى
هه‌رچى زیاترى زانستی سوسیالیستی
و تێده‌كۆشا و به زمانێكى ساده
و پاراو هۆى چاره ره‌شى و
مه‌ینه‌تیه‌كانى كۆمه‌ڵگاى بۆ
خه‌ڵك باس ئه‌كرد. هه‌ڵسوكه‌وتى
هاوریانه و سه‌داقه‌تى له گه‌ڵ
خه‌ڵك دا سیمایه‌كى به‌رجه‌سته‌ى
به هاورێ مه‌هدى به‌خشیبوو به
چه‌شنێك كه له كانگاى
دڵیانه‌وه خۆشیان ده‌ویست و
رێزیان بۆ دائه‌نا.
گه‌لێك جار مه‌سئولیه‌تى
مه‌قه‌ره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى له
ئاوایه‌كانى ناوچه ئازاد
كراوه‌كان ئه‌گرته ئه‌ستۆ و بۆ
ناساندنی ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌له له نێو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك
دا هه‌ڵسووراوانه تێ ده‌كۆشا.
یه‌كێك له هاوریانی سه‌باره‌ت
به هاورآ مهدی له
بیره‌وه‌ریه‌كانی دا ده‌ڵێ:
راوه‌ستان له به‌رانبه‌ر
سه‌ختیه‌كان و وره‌ى شۆرِشگێرانه‌ى
هاورێ مه‌هدى جێگاى فێر بوون
بوو، له نێو خه‌ڵك دا زۆر
خۆشه‌ویست بوو، قه‌ت نه‌بوو چوو
بێته ماڵێك و كارێكى بوو بێ و جێ
به جێ نه‌كرابێ هه‌ر كاتێك
ده‌چووه ماڵان هه‌روه‌ك ئازیزێكى
خۆیان به پیریه‌وه ده‌هاتن وه
ده‌یان برده ژووره‌وه و كاتى
ماڵ ئاوایش وه‌ك كه‌سووكارى خۆیان
به‌رێ ده‌كرا، له گه‌ڵ
نه‌خۆشه‌كان مهربان بوو وه به
فكره سیاسى وئینسان
دۆستانه‌كه‌یه‌وه سه‌رِه‌راى
زۆرى كارى رۆژانه‌ى وه‌كوو
په‌رستارێك چاوه دێرى ده‌كردن.
له راپه‌راندنى ئه‌رك و كارى
پێشمه‌رگانه‌دا و له مه‌یدانى
شه‌رى شۆرشگێرانه‌دا به‌رانبه‌ر
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى
رژیم كه‌سێكى فیداكار و ماندوى
نه‌ناس بوو وه له هیچ كه‌ند
وكۆسپێك سڵى نه‌ده‌كرد.
سه‌ره‌نجام هاورێ مه‌هدى
ئاقابه‌یگى ناسراو به سادق شه‌وى
26ى ره‌زبه‌رى ساڵى 1362له
په‌لامارێكى دلیرانه‌ى واحیدێك لو
هێزی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له بۆ
سه‌ر هێزه‌كانى رژیم له ئاوایی
ده‌رماناوى له ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت ده‌كه‌وێته به‌ر گوله
و گیانى ئازیزى اه رێگه‌ى وه‌دی
هاتنى
ئامانجه پیرۆزه‌كه‌ى به‌خت كرد و
درێژه‌ى رێگاى هاورێیانى سپارد.
بژى یادى ئازیز و خۆشه‌ویستى |