|
به یادی هاورێ مێهدی پیر ئازه‌ری
پێشمه‌رگه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویستی
كۆمه‌له
هاورێ مێهدی كه له ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا به قادر تایفه
ده‌ناسرێته‌وه، ساڵی 1323ی
هه‌تاوی له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌ی كامیاران
چاوی به‌ژین پشكووت.
هه‌ستی ئازادی و بێزاری له سته‌م
هه‌ر له ده‌ورانی لاویه‌وه له
ناو دڵیدا پشكووتبوو و
نه‌یده‌ویست ته‌سلیمی هه‌لومه‌رجی
ژیانێكی ئاسایی رۆژانه بێت.
به‌رده‌وام به شوێن رێگه‌یه‌ك
ده‌گه‌را كه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی
روحی نه‌سره‌وتووی بێت.
هه‌وڵه‌كانی خه‌باتی
پێشمه‌رگانه‌ی له كوردستانی
عێراق دژ به رژیمی سه‌ركوتگه‌ری
به‌عس دپده‌گه‌یشت و بیری
په‌یوه‌ست بوون به ریزه‌كانی
ئه‌و خه‌باته له مێشكی‌دا
ده‌وروژاند. سه‌رئه‌نجام بۆیاری
خۆیدا و تویشه‌ی رێگا پێچاوه و
ره‌وانه‌ی كوردستانی عێراق بوو.
زۆر زوو له ناو مه‌فره‌زه‌یه‌كی
پێشمه‌رگه‌دا وه‌رگیرا و ده‌ستی
به چالاكی كرد. له‌و ماوه‌یه‌دا
كه له كوردستانی عێراق بوو
گه‌لێك ده‌رس و ئه‌زموونی
پێشمه‌رگانه‌ی به تایبه‌ت له
بواری شه‌ڕی پارتیزانی به‌ده‌ست
هێنا.
له‌گه‌ڵ پێكهاتنی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ستی
به‌وه كرد كه رێگای خۆی و شوێنی
به‌دواداچوونی ئاواته‌كانی
دۆزیوه‌ته‌وه. له ساڵی 1358دا
گه‌ڕایه‌وه وردستانی ئێران و
سوسییالیسمی كرد به چرای رێگای
خۆی و به ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو.
ده‌رس و ئه‌زموونه‌كانی كاری
پێشمه‌رگانه‌ی پێشووی خۆی له
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به
لێهاتوویه‌وه به‌كار ده‌هێنا و
له ناو هاورێیانیدا گه‌ڵێك جێگای
متمتنه و خۆشه‌ویست بوو.
هه‌مووان وه‌كوو هاورێیه‌كی به
ته‌مه‌ن و پڕ ئه‌زموون رێزیان
لێده‌گرت.
رۆژی 2ی گوڵانی 1362 له جه‌ریانی
شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی
ئیسلامی كه له ئاوایی "خورینچ"
له سه‌ر رێكای "په‌سوی" مه‌هاباد
روودا، به‌توندی بریندار ده‌بێت و
وێڕای هه‌وڵی به‌شی پزیشكی سێ رۆژ
دواتر یانی 5ی گۆڵان، هاورێ مێهدی
پیر ئازادی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگیر و
كارزانی كۆمه‌ڵه گیانی به‌خت
ده‌كات و به ریزی گیانبه‌خت
كردووانی رێگای ئازادی و
سوسیالیزم په‌یوه‌ست ده‌بێت.
یادی ئه‌و ئازیزه شۆڕشگیر و
نه‌سره‌وتووه هه‌میشه له
دڵماندا زیندووه و رێگای پڕ له
رێبواری شێلگیر. |